نه‌سیر شه‌مه: كورد كۆنترین نه‌ته‌وه‌ی نیشته‌جێی ناوچه‌كه‌ن
لە دیمانەیەكی تایبەت بە گوڵان نەسیر شەممە باس لە پرۆژە هونەریەكانی خۆی و ئەگەری پێشكەشكردنی چەندین پرۆژەی هونەری لە كوردستاندا دەكات .
دیمانه/ مه‌نال ره‌حالی- مه‌غریب
• وه‌ك ده‌زانین له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا ده‌ستت به ژه‌نینی عود كرد و له ساڵی 1987 له په‌یمانگای نه‌غمه له عێراق خوێندنت له بواری عود ته‌واو كرد و دواتر بوویت به ژه‌نیارێكی پیشه‌گه‌ر و پسپۆر له ئامێری عود، چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی موزیكی عێراقی و ئایا هیچ پێوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان ئامێره موزیكیه‌كانی كورد و عود؟
- ئامێره موزیكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی پێوه‌ندییان به ناسنامه‌ی موزیكه‌وه نییه، واته هه‌ر ژه‌نیارێك ئامێره‌كان به گوێره‌ی كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت، بۆ نموونه ئامێری عود له هه‌موو جیهان هه‌یه و به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام به زاراوه‌ی توركی یان عێراقی یان میسری یان مه‌غریبی به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مانه هه‌مووی گۆڕانكارییه كه‌سایه‌تی و كه‌لتووری ژه‌نیاره‌كه ده‌یخاته سه‌ر ئامێره‌كه و خودی ئامێره‌كه دیاری ناكات، چونكه ئامێره‌كه یه‌كه و ناگۆڕێت و ئه‌وه‌ی ژه‌نیاره‌كه بۆی دیاریی ده‌كات ئامێره‌كه ئه‌وه ده‌خاته به‌ر گوێچكه‌مان، موزیكی عێراقی فره مه‌قام و فره ئیقاعه و چه‌ندین كۆم له خۆ ده‌گرێت كه ئه‌وانیش بریتین له پله‌ی ده‌نگی جوڵاو و جیاوازه بۆ نموونه ئه‌و به‌یاته‌ی له میسر گوێمان لێی ده‌بێت جیاوازه له‌وه‌ی له عێراق یان له مه‌غریب به‌ر گوێمان ده‌كه‌وێت، ئه‌م جیاوازیانه ناسنامه‌یه‌كی موزیكی تایبه‌ت به موزیك ده‌به‌خشێت و له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازه.
• دوای ئه‌وه‌ی له میسر نیشته‌جێ بووی سه‌ردانه‌كانت بۆ به‌غدا و كوردستان وه‌ك پێویست بوون؟
- بێگومان من له ساڵی 2010 سه‌ردانی به‌غدام كرد و كۆنسێرتێكم ساز كرد له رۆژی ئاشتی جیهانی دواتر سێ جاری دیكه‌ش سه‌ردانم كرد، هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌ولێریشم كرد و كۆنسێرتم له‌وێش ساز كرد، ئێستاش به‌رده‌وام سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌م.
• پاشه‌ڕۆژی هونه‌ری ره‌سه‌ن چۆن ده‌بینی به‌تایبه‌تی كه ئێستا جۆره هونه‌رێكی دیكه له سه‌رتاسه‌ری جیهان باوه و جیاوازه له‌و هونه‌ره‌ی كه له ساڵانی رابردوودا پێشكه‌ش ده‌كرا و ره‌سه‌نایه‌تی پێوه دیار بوو و چۆن ده‌توانین ئه‌و هونه‌ره ره‌سه‌نه بپارێزین؟
- پاراستنی موزیكی ئه‌ركی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له كۆلێژ و په‌یمانگاكان كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن له كاتی وانه وتنه‌وه‌دا، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی پته‌و كردنی تێگه‌یشتن له كه‌لتوور، پێویست ناكات به درێژایی ته‌مه‌ن دانیشین و خه‌ڵك فێری كه‌لتوور بكه‌ین، به‌ڵام تێگه‌یشتنی زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌ست بین له هه‌مان كاتدا لێی جیا بینه‌وه بۆ هێنانه‌دیی هونه‌رێكی هاوچه‌رخ، ئه‌زموونه هاوچه‌رخه‌كانی هونه‌ر له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ك شێوه‌كاری وهه‌موو ژانره‌كانی دیكه دوای به یه‌كگه‌یشتنی هونه‌ره كۆنه‌كان ی پێشوو له‌گه‌ڵ هونه‌ری كلاسیكی هاتوونه‌ته ئاراوه، تێگه‌یشتن له كه‌لتوور و پاشخانی ئه‌و كه‌لتووره‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه ره‌نگه وامان لێبكات ئاسۆی نوێ بكه‌ینه‌وه بۆ وشیارییه‌كی موزیكی نوێ له هه‌مان كاتدا وشیارییه‌كی كه‌لتووری نوێ و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له ده‌وربه‌رماندا رووده‌ده‌نن، چونكه زه‌حمه‌ته ئیمڕۆ موزیك وه‌كو خۆی بمینێته‌وه دوای ئه‌و قۆناغه جیاجیانه‌ی كه ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه بینیوه له ساڵانی رابردوودا، پێویسته گۆڕانكارییه‌ك بێته ئاراوه، ئه‌م گۆڕانكاریه‌ش هه‌ر رووده‌دات، ره‌نگه هێواش بێت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت له قۆناغه‌كانی داهاتوو رووده‌دات و دێته ئاراوه، چونكه وه‌ك گوتم ناكرێ به ده‌ر بین له‌م گۆڕانكاریه.
• ده‌رباره‌ی هونه‌ر و موزیكی كوردی به گشتی زانیاریت هه‌یه و ئایا پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هیچ هونه‌رمه‌ندێكی كورددا هه‌یه ؟
- كورده نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه خاوه‌ن زمانی تایبه‌تی خۆیه‌تی و له‌نێو زمانه‌كه‌شدا چه‌ندین زاراوه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه كه له ناوچه‌یه‌كه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆڕێت، كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی كوردی زۆر كۆنه، چونكه كورد دانیشتووی ره‌سه‌نی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و به كۆنترین نه‌ته‌وه داده‌نرێن له سه‌رده‌می ئاشووریه‌كانه‌وه تا ئێستا، بۆیه كه باس له كورد ده‌كه‌ین پێویسته باس له كه‌لتوورێكی كامڵ بكه‌ین له زمان و دابونه‌ریت و جلوبه‌رگ و خواردن و خواردنه‌وه، هه‌رچه‌نده په‌رت بڵاو بوون به‌سه‌ر پێنج وڵات‌دا ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌یه‌كه توانیویه‌تی هێز و فره‌یی خۆی و دابونه‌ریته‌كانی خۆی بپارێزێت، زۆر هونه‌رمه‌ندی كورد هه‌ن كه زۆر به‌توانا و ده‌گمه‌نن له بواری هونه‌ری خۆیاندا له عێراق و ئێران و توركیا و سوریا، له بواری موزیك كورد خاوه‌ن شوناسی زۆر تایبه‌تی خۆیانن، ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی كوردیش تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه ته‌نانه‌ت قورگیشیان وه‌ك ئه‌و شوێنه جوگرافیایه‌یه كه تێیدا ده‌ژین، زۆر له كوردان له ناوچه چیاییه‌كان ده‌ژین بۆ ده‌نگیشیان له‌و كه‌شوهه‌وایه‌وه وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئازار وحه‌سره‌ته‌ی له گۆرانییه‌كانیاندا به‌دی ده‌كرێت هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه كه كورد به ده‌یان ساڵه به ده‌ستی ناڵاندویانه له‌و وڵاتانه‌ی كه تێیدا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌یه هیوایه‌كی به كورد به‌خشی به‌وه‌ی جارێكی دیكه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك دووباره هه‌ست به بوونی خۆیان بكه‌نه‌وه كه كه‌لتووری خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه، پێموایه هه‌ر كاتێك دووباره شوناسی خۆیان دۆزیه‌وه زوو د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزی ئه‌وان له جیابوونه‌وه‌دا نییه، به‌ڵكو هێزیان له‌وه‌دایه كه به‌شێكی ئه‌كتیڤ و كاریگه‌ر بن له ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزدا ئه‌مه‌ش سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت.