لە مەغریب فیلمی دیكیۆمنتی (بارزانی) خەڵات دەكرێت
شاندی كوردی لە ئاهەنگی دەستپێكردنی فیستیڤاڵەكە سوپاسی پێشوازیی گەرمی برایانی مەغریبی كرد و هیوای خواست ئەمە ببێتە سەرەتایەك بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستایەتی نێوان كوردستان و مەغریب لە بواری هونەری و كەلتووری و فەرهەنگی، ئەمەش بە بەردەوام بوونی ئەم جۆرە سەردانانە و ئاڵوگۆڕی بەردەوامی هەردوو لا دەبێت.
هەر بەم بۆنەیەوە تیشك خرایە سەر چۆنیەتی بەخشین و وەرگرتنی نازناوی پایتەختی گەشتیاری بە شاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو لە ماوەی چەند ساڵێكی كورتدا بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەك توانیمان شاری هەولێر لە شارێكی ئاساییەوە بگەیەنینە ئاستی پایتەختە پێشكەوتووەكانی جیەانە لە هەموو روویەكەوە، بۆیە ئێستا دەبینین بە بەردەوام بە هەزاران كەس روو لەم شارە مێژووییە دەكەن، چونكە سەرەڕای ئەوەی كۆنترین شاری ئاوەدانی جیەانە كە بۆ هەشت هەزار ساڵی پێش ئێستا دەگەڕێتەوە لە هەمان كاتدا دەبینین لەرووی ئاوەدانی و بونیادنان لە ریزی پێشەوەی پایتەختەكانی ناوچەكە و جیەان و بە یەكێك لە ئارامترین شارەكان دادەنرێت، ئەم پێشكەوتنە و ئەمن و ئاسایشەی لە هەولێر بەرقەرارە هۆكارێك بوو بۆ ئەوەی ئەم شارە بە پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی دابنرێت، ئەمەش شانازییەكی گەورەیە بۆ كوردستان و بۆ شاری هەولێر و ئەنجامی كار و ماندووبوونی بەڕێزان نەوزاد هادی پارێزگار و تاەیر عەبدوڵلای جێگری پارێزگاری هەولێر و تەواوی ستافی پارێزگا و لە پێش هەمووشیانەوە بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە بەردەوام لە هەوڵی پێشخستنی ئەم شارەیە بۆ گەیشتن بە ئاستی پایتەختەكانی دیكە، بۆیە دەبینین ئاوەدانیی هەولێر بە چیرۆكی سەركەوتنی حوكمڕانی دادەنرێت و نموونەیەكی روون و ئاشكرای حوكمڕانی كوردستانییە و لە هەمان كاتدا بووەتە مایەی سەرسوڕمان و دەستخۆشی هەموو لایەك.
گرووپی ملاحزون میدیا كە گرووپێكی میدیایی سەربەخۆیە بەبۆنەی سەردانی شاندی هونەرمەندان و رۆژنامەنووسانی كوردستان رۆژی 12/5/2014 لە هۆڵی (الفن السابع) لە ریباتی پایتەختی شانشینی مەغریب بە ئامادەبوونی حازم یوسفی باڵیۆزی عێراق لە مەغریب ئێوارەیەكی سینەمایی كوردی رێكخست و تێیدا حەوت فیلمی كوردی نمایش كران لەوانەش (بارزانی) فیلمێكی دیكیۆمنتی دەربارەی ژیان و خەباتی سەركردەی رۆحی نەتەوەی كورد بارزانیی نەمر و بەم بۆنەیە باڵیۆزی عێراق وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا سوپاسی بەخێرەاتن و پێشوازی شاندەكەی كرد، هەر بەم بۆنەیەوە خەڵاتی تایبەتی خۆی پێشكەش بە هەردوو فیلمی (بارزانی) و (فڕۆكەی رەش و سپی) كرد و گوتی: بارزانی كەسایەتییەكی گەورەیە لە مێژووی گەلی كورد، هەروهەا خەڵاتی تایبەتی خۆی پێشكەش بە فیلمەكانی دیكە كرد و زۆر سوپاسی ملاحزون میدیای كرد بۆ رێكخستنی ئەم ئێوارەیە و بە نیشانەیەكی بهەێزی پەیوەندی نێوان هەردوولای زانی، شاندی كوردستان خەڵاتی تایبەت و رێبەری گەشتیاری هەولێری پێشكەش بە حازم یوسفی باڵیۆزی عێراق كرد و سوپاسی هاوكاری بەردەوامی بەڕێزیان كرد لە شاندەكە، هەروهەا خەڵاتی تایبەتی شاندەكە و رێبەری گەشتیاری هەولێر پایتەختی گەشتیاری عەرەبی 2014 پێشكەش بە گروپی ملا حزون میدیا كرد، لەلایەن خۆیەوە گرووپی ملاحزون میدیا خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەش بە شاندی كوردستان كرد و لە وتەیەكدا بلغازی عەلی بەڕێوەبەری جێبەجێكردن لە گرووپی(ملا حزون میدیا) پیرۆزبایی خۆی پێشكەش كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی هەولێر وەك پایتەختی گەشتیاری و هیوای خواست كوردستان و مەغریب لەم رووەوە هاوكاری و هەماهەنگییەكی زۆری یەكتری بكەین، چونكە هەردوو وڵات خاوەن بونیادێكی گەشتیاری بە هێز و پتەون.