(من سامیم) لە فیستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتی هەولێر بەشدارە

(من سامیم) لە فیستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتی هەولێر بەشدارە
لە میانی بوونی شاری هەولێر بە پایتەختی گەشتیاری بۆ سالی وابریارە لە 30/5 - تاکو 3/6/2014 2014، فیستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداری چەندین فیلم و ئەكتەرو هونەرمەندانی ناوخۆو بیانی ساز بكرێت.
فیلمی «من سامی-م» یەكێكە لەو فیلمانەی كە داوەتی فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتی هەولێر كراوە کە لە هەولێر ساز بکرێت. بەمەش دەبێتە یەکەم نیشاندانی ئەم فیلمە لە جیەاندا، و بە زمانی سینەمایی بە (ووڕڵد پرێمیەر) دەناسێنرێت، هەروهەا دەرەێنەر(كەی بهەار) وەك نووسەرو دەرەێنەری فیلمەکە بانگەێشتی فیستیڤاڵەكە کراوە.
لە ئێستادا فیلمی «من سامی-م» بۆ چەندین فێستیڤاڵی جیەانی فیلم نێردراوە کە زۆربەیان لە ژێر چادری خەڵاتی ئۆسکاری ئەمەریکی و بافتای بەڕیتانین، واتە هەڵبژاردن لەم فێستیڤاڵانە دەبێت هۆی بەشداری لە پێشبرکێ کردن بۆ ئەم خەڵاتانە. لەو فێستیڤاڵانە: هۆلیود فیلم فێستیڤاڵ، ئینکاونتەر فیلم فێستیڤال، هارتلاند فیلم فێستیڤاڵ، سیاتڵ شۆرت فیلم فێستیڤاڵ، بی ئێف ئای لەندەن فیلم فێستیڤاڵ و هتد....
جێی وەبیرەێنانەوەیە، لە ساڵی 2013، فوتپرینت فیلمس و جۆکە فیلمس، دوو کۆمپانیای بەڕیتانی هەوڵەكانیان یەكخست بۆ بەرهەمەێنان فیچەر فیلمێکی سینەمایی بە ناونیشان «پێڵاو چاوبەست». فیلمکاری کورد، کەی بهەار، دانیشتووی بەڕیتانیا «پێڵاو چاوبەست»–ی نووسیوەتەوە وەك سکریپتێکی ڕەسەن و فیلمەکەش هەر لە دەرەێنانی خۆیەتی.
مەبەست لە ئەم فیلمە ئەوەیە کە ببێتە یەکەم بەرهەمی هاوبەش نێوان کوردستان و بەڕیتانیا، یەکەم فیلمی کوردی بە زمانی ئینگلیزی، هەروهەا بە لایەن کەمەوە دوو ئەکتەری ناوداری هۆڵیود بەشداری تێدا بکەن، و یەکەم فیلمە کە دەیەوێت بگاتە سینەماکانی بازاری جیەان. بوجەی ئەم فیلمە لە نێوان 8-10 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکیە.
لە «من سامی-م» 15 فیلمکاری بەڕیتانی و زیاتر لە 35 فیلمکاری کورد لە پشت کامیرا کاریان کرد، کە لە 8 شار و شارۆچکەی کوردستانەوە هاتبوون، و ئەکتەران پێكەاتبوون لە نیك کۆرت، ئەکتەری بەڕیتانی ناودار، لە ڕۆڵی سەرەکی شان بە شان باوەر لەندەن، منداڵە کوردی تەمەن 9 ساڵ لە ڕۆڵی سامی، و هەروهەا کوردانی باکور، باشور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لە بەردەم کامیرا وەك ئەکتەر ڕۆڵیان بینی.
چیرۆكی «من سامی-م» باس لە هاوڕێیەتی دەکات لە نێوان دوو مرۆڤ سەر بە دوو کەڵتور و نەریتی جیاواز. چیرۆك لە سەردەمی جەنگدایە، نازانرێت لە کام وڵاتە یان کام شار، گرنگ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتە و هێزی ئەمەریکی لەو ناوچەیە هەیە. مەبەستی ئەم فیلمە لێکۆڵینەوە و شیتەڵکردنی زانستیە سەبارەت بە هاوڕێیەتی، و ئایا لە نێوان دوو كلتوری جیاواز وەك ئەمەریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوو مرۆڤە سەر بەم دوو كلتورە جیاوازە دەتوانن ببن بە هاوڕێ؟ یاخود ئێمەی مرۆڤ پەیوەستین بە هێزی دەرەوەی ئارەزووی خۆمان، بواری ئابوری، ئایینی، سیاسی و کۆمەڵایەتی، کە ڕەنگە ڕێگر بن لەوەی هاوڕێیەتی بێتە ئەنجام و سەرکەوتووبێت لە نێوان كلتورە جیاوازەکاندا.
Top