ئەمروتا خان خولی كریكێتی ئافرەتان دەكاتەوە

ئەمروتا خان خولی كریكێتی ئافرەتان دەكاتەوە
ئەمروتا خان ڤیلكەر هەنگاوێكی دیكەی لە بواری بەرگری كردن لە مافەكانی ئافرەت و هێنانی زیاتری بۆ ناو بوار و كایەكانی ژیاندا هاوێشت و وشەی (قەدەغە)ی لەسەر ئافرەت هەڵگرت بۆ ئەنجامدانی یاریی كریكێت لە هیند. ئەویش بە كردنەوەی یەكەم خولی ئەستێرەكان كە تێیدا جوانترین كچەكانی هیندستان بەشداری دەكەن لەگەڵ ئەستێرە ناودارەكانی هیندستان و زۆربەی هەرێمەكانی ئەو وڵاتە بەسەر دەكەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتیان لە هەوادارانی ئەستێرەكانی سینەما و یارییەكە لێیان بێبەش نەبن و وەك پیاوەكان ئەمانیش ئارەزووی خۆیان بێننە دی و تەنیا وەك جەماوەر سەیری نەكەن، بەڵكو ئەوانیش یارییەكە بكەن. سازدانی ئەم خولە تەنیا دەستپێشخەرییە كارێكی مرۆڤایەتی نییە بۆ كۆتایی هێنان بە قەدەغە كردنی ئەم یارییە بۆ ئەنجامدانی یاریەكە، بەڵكو كارێكی هاوبەشی نێوان ئەستێرەكانی سینەما و ئەستێرەكانی سەمای میللییە و بۆ یەكەم جارە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە كەناڵەكان دەگوازرێتەوە و جوانترین ئەستێرەكانی بۆڵیۆد تێیدا بەشدارن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خولەكە داەاتێكی باشی هەبێت بهەۆی بەشداری كردنی ئەم ئەستێرانە وەك یاریزان نەك بینەر.
بڕیار وایە ئەم خولە لە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت و لە هەر تیپێك یەكێك لە كچە جوانەكان بەشداری پێدەكەن و یاریزانەكانی دیكەش لە تیپەكانی دیكە دەبن.
Top