مۆبایل لە كاترینا قەدەغە دەكرێت
دوایین فیلمی هیندی كە لە چەند شارێكی ئیمارات وێنەی گیرابێت فیلمی (بانج بانج)ە لە پاڵەوانیەتی هیرسیك رۆشان و كاترینا كایفە و بۆ ئەم مەبەستە هەردوو پاڵەوانی فیلمەكە ئامادە بوون.
بەڵام بە هۆی بوونی جەماوەرێكی زۆری ئەو دوو ئەستێرەیە سیدەارت ئەناندی دەرەێنەری فیلمەكە رێوشوێنی ئەمنی توندی گرتە بەر بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی وێنەكان بگرن، هەروهەا دەرەێنەر بەكارەێنانی مۆبایلی لەسەر ستافی فیلمەكە بە تەواوی قەدەغە كرد لە كاتی وێنەگرتن و بەر لە چوونە شوێنی وێنەگرتن مۆبایلەكانی لێ وەردەگرتن، ئەم هەنگاوەش بووە مایەی ناڕەزایی كاترینا و چەندین جار داوای مۆبایلەكەی كردەوە، بەڵام دەرەێنەر داواكەی رەت كردەوە.