به مه‌م و زین شانۆ ده‌چێته باوه‌شی خه‌ڵكه‌وه

به مه‌م و زین شانۆ  ده‌چێته باوه‌شی خه‌ڵكه‌وه
له زۆربهی وڵاتان، شانۆی سهر شهقام به بهشێكی سهرهكیی شانۆ دادهنرێت، چونكه زۆربهی چین و توێژهكانی كۆمهڵگا دهتوانن بیبینن بهتایبهتی ئهگهر له شوێنێكی گشتی بێت، له درێژهی چالاكییهكانی ههولێر پایتهختی گهشتیاری عهرهبی رۆژانی 12-14/5/2014 شانۆگهریی (مهم و زین) له ئامادهكردن و دهرهێنانی هیوا سوعاد له پاركی شانهدهر نمایش كرا، سهبارهت بهم شانۆگهرییه و گرنگی ئهم جۆره شانۆگهریانه چهند هونهرمهندێكمان هێنایه دوان.

مامۆستا هیوا سوعاد دهرهێنهر و ئامادهكاری شانۆگهرییهكه بهم شێوهیه بۆ گوڵان هاته ئاخافتن: من دهمێكه خهریكی ئهو كارهم، ئۆپێرای ئهڵمانی به نیاز بوون ئۆپێرایهك بهێننه ههولێر، ئیتر ئهو دهقهم بهرچاو كهوت كه لۆدڤێكتیك نووسیویهتی كه له سهردهمی ئهحمهدی خانیدا ژیاوه و هاتووهته ئهو ناوچهیه و سوودی له خهڵكی تریش وهرگرتووه و به دیدو بۆچوونی تر ئهو چیرۆكهی داڕشتووه و جۆرێك له گهشبینی به كارهكه داوه لهو كاتهوه ئهو بیرۆكهیه له هزری مندا ههبووه، بهڵام كه ههولێر بوو به پایتهختی گهشتیاری پێم باش بوو كه له كهشوههوایهكی فراوان و كراوهدا ئهو گهشتیارانهی دێنه ههولێر شارهزای كهلتووری ئێمه بن.
هیوا سوعاد ههروهها وتی: ویستم چهند شتێك پیشانی بیانی و بینهری خۆمانیش بدهم كه كهشوههوا و مۆسیقا و شایی كوردی و جلوبهرگی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان چۆنه، واته كهلتوور و فهرههنگ و هونهری ناوچه جیاجیاكانی كوردستان لهم كارهدا دهبینرێن، دهمهوێ به خهڵك بڵێم شانۆی ئێمه گهیشتۆته ئهم ئاسته واته بیانییهكان شارهزای كهلتووری ئێمه و ئاستی شانۆی ئێمهش دهبن، زۆربهی رووداوهكانی مهم و زین له دهوروبهری شارهكانی ئهدهنه و جهزیرهی بۆتان و غازی عهنتاب و ئامهد و له نزیك ئاو و قهراغ رووبارهكان روو دهدهن و راوچی و ماسی و خۆهاوێشتنه ئاوی تێدایه، بۆیه ئێرهمان ههڵبژارد، چونكه كهشوههواكه یارمهتیدهره بۆ ئهوهی له واقیعهوه نزیكتر بێت و خهڵك باشتر بچێته نێو رووداوهكانهوه.
ههروهها خانمه هونهرمهندی به ئهزموون تهلار هیرانی دهربارهی ئهم كاره دهڵێ: ئهم كاره بۆ من ئهزموونێكی تازهیه لهبهر ئهوهی ماوهیهكی زۆره كارهكانی من زیاتر خۆیان له مۆنۆدا دهبینێتهوه، دیاره مۆنۆش هێزێك و ماندووبوون و خۆهیلاك كردنێكی زۆری دهوێ بۆ ئهوهی ئهكتهر بتوانێ نواندن بكات، بۆ من ئهم كاره گرنگ بوو، چونكه حهزم كرد جارێكی دیكه لهگهڵ ئهكتهرانی دیكه كۆببمهوه و له كارێكی به كۆمهڵدا بهشدار بم، ههروهها زۆر گرنگ بوو كه شانۆكه ئهم جاره له ناو بینهره نهك ئهوهی له هۆڵێك بێت و جهماوهرت هێنابێ، بهڵكو له شوێنێكی گشتییه و هاتووینهته نێو خهڵك ئهمهش بۆ من زۆر گرنگه و به لای منهوه پێویست بوو شانۆ خۆی بگهیهنێتە نێو خهڵك له شوێنێكی گشتی كه خهڵكێكی زۆر رووی تێدهكات، رۆڵی خۆم زۆر خۆش دهوێ ههر كارێك من ههڵمبژارد و قهناعهتم پێی ههبێت ههوڵ دهدهم به عهشقهوه بیكهم، چونكه ئهگهر به عهشقهوه نهیكهم دڵنیام سهركهوتوو نابێ.
هونهرمهندی به ئهزموون عهلی ئهحمهد دهڵێ: دیاره ههموو میللهتێك شانۆی زستانه و هاوینەی ههیه، تهنها كورد ئهو جۆره شانۆیهی نهبووه، ئهوا ئێمهش بووینه خاوهنی ئهم جۆره شانۆیه، بێگومان ئهم كارهش واته هێنانه دهرهوهی شانۆ له هۆڵهوه بۆ شوێنی گشتی كارێكه جورئهتی دهوێ و ههنگاوێكی زۆر گهوره و بوێرانهیه لهلایهن دهرهێنهر و ئهكتهرانیشهوه، بهڵام ههست دهكهم سهركهوتنێكی باشمان به دهستهێناوه و هیوادارم ئهم جۆره كارانه لهمهودوا بهردهوام بن وئهم كاره سهرهتایهكی باش بێت و كهسانی دیكه له دوای ئێمه ههنگاوی لهم جۆره بهاوێن، چونكه پێویسته ئێمهش بتوانین له رێگای شانۆوه كهلتوور و فهرههنگی خۆمان نیشانی خهڵكانی بیانی و جیهانی بدهین و به گشتی من به ههنگاوێكی گهورهی دهزانم و هیوادارم حكومهت دهستی هاوكاری بۆ هونهرمهندان درێژ بكات بۆ بهردهوام بوونی ئهم كارانه.
هونهرمهند غازی شینه ئهویش بهم شێوهیه باسی بابهتهكه دهكات: زۆر دڵخۆشم بهوهی جهماوهرێكی زۆر ئامادهی ئهم نمایشه بوون كه بۆ یهكهم جاره له دهرهوه ئهنجام دهدرێت ئهمهش جورئهتێكی زۆری دهوێ لهلایهن دهرهێنهرهوه، ئهوهی زیاتر دڵخۆشی كردم كه بهشێكی زۆری ئامادهبووان خهڵكی بیانین كه ئێستا بۆ گهشتیاری هاتوونهته كوردستان ئهمهش دهرفهتێكی باشه بۆ ئهوهی هونهر و كهلتووری ئێمه ببینن، ئێمه (مهم و زین)مان به ریتمێكی نوێ پێشكهش كرد جیاوازتر لهوانهی پێشتر پێشكهش كراون.
هونهرمهندی كۆمیدی ئهیام ئهكرهم وتی: ئهمه یهكهم جاره دهرهێنهر بتوانێت ژمارهیهكی زۆری ئهكتهران بهێنێته سهر شانۆ له شوێنێكی ئاڵۆز كه بۆ یهكهم جاره شانۆگهری تێدا ئهنجام بدرێت بهم شێوهیه، چونكه ئێمه ههمیشه له هۆڵهكان شانۆگهریمان پێشكهش كردووه واته له شوێنی داخراو، جهماوهرێكی زۆر ئامادهی نمایشهكه بوون ئهمهش سهرهتایهكی باش و دڵخۆشكهره بۆ ههموو لایهكمان و هیوادارین بهردهوام بێت بهشێوهیهكی بهرفراوانتر بۆ ئهوهی زۆرترین جهماوهر ئامادهی بینینی نمایشهكان بن.
ئاشنا رهئوف : بهڕای من ئهنجامدانی شانۆی سهر شهقام ههنگاوێكی زۆر باشه، چونكه رهنگه له دهرهوهی ئهو كهسانهی دێنه هۆڵهكان بۆ بینینی شانۆگهری، كهسانی دیكه ههبن كه تا ئێستا بواری ئهوهیان بۆ نهڕهخسابێت، بۆیه پێویسته هونهر و شانۆ خۆی به ههموو خهڵك بناسێنێت.
سهبارهت بهوهی كه ئایا سهركهوتووه و دهبێته هۆكارێك بۆ گێڕانهوهی جهماوهر بۆ شانۆ، ئاشنا دهڵێ: بهڵێ به ڕای من وایه هۆكارێكی زۆر باشه بۆ گهڕانهوهی بینهر بۆ شانۆ ههروهك چهند ساڵێكه ئهم ههوڵه له فیستیڤاڵی سهر شهقام له دهربهندیخان ههبووه.
هونهرمهند كاروان شهمسهدینیش سهبارهت بهم پرسه دهڵێ: بهڕای من نواندن چ لهسهر شهقام بێت یان له هۆڵی داخراو كاریگهریی خۆی ههیه، چونكه گرنگ ئهوهیه تۆ بتوانی پهیامی خۆت بگهیهنیت، لهم چهند رۆژهی (مهم و زین) مان پێشكهش كرد ههست دهكهم سهركهوتنێكی گهورهمان تۆمار كرد، به دڵنیاییهوه كار و نمایشی باش خۆی فهرز دهكات بۆ راكێشانی جهماوهر.
Top