ماریا ركابەرێتی بیونسی دەكات و لاسایی ناكاتەوە

ماریا ركابەرێتی بیونسی دەكات و لاسایی ناكاتەوە
خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریكی ماریا كاری رایگەیاند كە لە ئەلبوومی نوێیدا هەردوو منداڵەكەشی بەشدارن و سوپرایزێكی زۆر جوانیشی هەیە كە هیچی لە ئەلبوومەكەی بیونسیی ركابەری كەمتر نییە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك لاسایی بیونسیی نەكردۆتەوە و ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەم نزیكانە لە سەرتاسەری جیهان ریكلامی ئەلبوومەكەی بڵاو دەبێتەوە.
ئەلبوومە نوێیەكەی ماریا دەبێتە ئەلبوومی ژمارە 14 لە كاروانی هونەری خۆیدا و بە ناوی Def Jam دەبێت و هەردوو كچە هەشت ساڵییەكەی تێیدا بەشدارن،
ماریا نازناوی هونەرمەندی خاوەن پڕفرۆشترین ئەلبوومی هەزاری نوێی بەدەستهێنا و بەپێی یەكێتی پیشەسازیی تۆمارەكانی ئەمریكا لە پلەی سێیەم دێت لە پڕ فرۆشترین بەرهەم لە نێو كچە گۆرانیبێژەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2012، هەروەها 5 خەڵاتی گرامی بەدەستهێناوە لەگەڵ 59 خەڵاتی دیكەی جیاجیا لە بواری موزیك.
Top