ماریا ركابەرێتی بیونسی دەكات و لاسایی ناكاتەوە
ئەلبوومە نوێیەكەی ماریا دەبێتە ئەلبوومی ژمارە 14 لە كاروانی هونەری خۆیدا و بە ناوی Def Jam دەبێت و هەردوو كچە هەشت ساڵییەكەی تێیدا بەشدارن،
ماریا نازناوی هونەرمەندی خاوەن پڕفرۆشترین ئەلبوومی هەزاری نوێی بەدەستهێنا و بەپێی یەكێتی پیشەسازیی تۆمارەكانی ئەمریكا لە پلەی سێیەم دێت لە پڕ فرۆشترین بەرهەم لە نێو كچە گۆرانیبێژەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2012، هەروەها 5 خەڵاتی گرامی بەدەستهێناوە لەگەڵ 59 خەڵاتی دیكەی جیاجیا لە بواری موزیك.