میریل ماندوو بووە لە وەرگرتنی خەڵات

میریل ماندوو بووە لە وەرگرتنی خەڵات
میریل ستریپی ئەستێرەی سینەمایی جیهانی بە شاژنی (ئۆسكار) ناسراوە ئەم نازناوەش لە خۆوە و بە وەسف كردنی بە ئەفسانەی نواندنی هۆڵیۆدەوە نەبوو، بەڵكو بە هۆی سەركەوتنە بەردەوامەكانی و بە دەستهێنانی چەندین خەڵاتی جیهانی بووە لە فیستیڤاڵە جیهانییە بەناوبانگەكان، بە جۆرێك بەشداری كردنی لە هەر فیلمێكدا سەركەوتنی فیلمەكە مسۆگەرە بەر لە نمایش كردنی. بەڵام پێدەچێت میریلی تەمەن 64 ساڵ ماندوو و بێزار ببێت لە بە دەستهێنانی خەڵاتەكان بە هۆی زۆریی خەڵاتەكان، بۆیە بەم دواییە لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە زۆر رقی لە بانگهێشتە زۆرەكانە كە پێشكەشی دەكرێن بۆ ئامادەبوون لە فیستیڤاڵەكان و وەرگرتنی خەڵاتی جیاجیا.
میریل پێشتر 18 جار پاڵێوراو بووە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار و لەوانە 3 جار خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە، هەروەها بەم دواییە خەڵاتی Monte Cristo Award لە خولی چواردەهەمی كە لە سەنتەری شانۆی ئۆجینی ئۆنیلبسبب لە نیویۆرك ئەنجامدرا، هەرچەندە دۆن گۆمیزی هاوسەری هەمیشە لەگەڵیدایە بۆ پشتیوانی كردنی، بەڵام بەم دواییە بە رۆژنامەی نیویۆرك دەیلی راگەیاند كە هەمان جۆش و خرۆشی جارانی نەماوە كاتێك میریل خەڵاتێك بەدەست دەهێنێت، هاوسەری میریل زیاتر دەڵێ: من و میریل 37 ساڵە ژیانی هاوسەریمان پێكهێناوە و چوار منداڵیشمان هەیە، بەڵام زۆر جار دەبێتە شەڕمان لەسەر ئەنجامدانی كاروباری ماڵەوە.
Top