بە بەشداریی دەیان ئەستێرەی سینەمایی جیهانی لە هەولێر یەكەم فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی ساز دەكرێت
• بیرۆكەی یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی چۆن ەاتە ئاراوە و كێ بەڕێوەی دەبات؟
- بیرۆكەی ئەم فیستیڤاڵە ساڵێك لە مەوبەر من و ەاوڕێیەكی سینەماكار باسی فیستیڤاڵێكمان كرد لە شێوەی كان و ئۆسكار، دواتر هەوڵماندا بە ەاوكاری بەڕێوەبەرایەتی سینەما ئەم كارە بكرێت، بەڵام ئەوان نهەاتنە پێش و ئەوە بوو بیرۆكەی فیستیڤاڵمان گۆڕی بۆ نێودەوڵەتی، زیاتر لە هەشت مانگە كارمان تێدا كردووە تا گەیشتوین بە قۆناغەكانی كۆتایی. بێگومان ئەم كارانە هەوڵ و ماندووبوونێكی زوری دەوێت و من و هەڤاڵانمان زۆر ماندووبوونمان بینیوە تا ئەمڕۆ، ەیوادارم بتوانین ئەم فیستیڤاڵە ەاوشێوەی كان و ئۆسكار بەڕێوە ببرێت.
• كەرتی تایبەت ئەم فیستیڤاڵە بەڕێوەدەبات، بەشداریی حكومەت یاخود وەزارەتی رۆشنبیری لەم فیستیڤاڵەدا چۆنە؟
- ئەم فیستیڤاڵە بە ەاوكاری پارێزگاری هەولێر و لیژنەی باڵای سەرپەرشتی پایتەختی گەشتیاری، هەروهەا بە پاڵپشتی كەرتی تایبەت و سپۆنسەرایەتی چەندین كۆمپانیا دەبێت و بەڕێوەبردنی ئەم فیستیڤاڵە لە لایەن سێ كۆمپانیا بەڕێوە دەبرێت، كۆمپانیای تیكۆ میدیا و ئارت سینەما و دەزگای شڤان پەروەر، بە ەاوكاری ئیمپایەر سینەما و كۆمپانیای ئۆرگانیز رێد ئاژانس بەڕێوەدەچێت .
• سازكردنی فیستیڤاڵەكە ەیچ پەیوەندییەكی بە بوونی هەولێر بە پایتەختی گەشتیارییەوە هەیە؟
- بێگومان سازدانی فیستیڤاڵێك بەم شێوەیە هەوڵی زۆری دەوێت، راستییەكەی ئێمە پێشتر بیرمان لە بانگەێشت كردنی میوانی زۆر نەكردبۆوە، بەڵام لەبەر ئەوی هەولێر بۆ ئەم ساڵ پایتەختی گەشتیارییە بڕیارمان دا لەگەڵ كردنەوەی یەكەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی هەولێر چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی جیەان بانگەێشت بكەین، ئەمەش بۆ زیاتر ناساندنی هەولێر بە وڵاتانی جیەان و لەگەڵ ئەمەش دا چەندین كەناڵی تەلەفزیۆنی بەناوبانگی جیەانی بانگەێشت دەكرێن و زۆربەشیان هەواڵەكانی فیستیڤاڵ بەشێوەی زیندو و لایڤ بڵاودەكەنەوە، ئەمەش دەبێتە باشترین رووداوی ەونەر لە هەرێمی كوردستان و پێویستە هەموو جیەان ئەوە بزانێت كە پایتەختی كوردستانیش فیستیڤاڵی ساڵانەی سینەمای جیەانی هەیە و زیاتر ەانی سینەماكاران دەدات بۆ بەرەو پێشبردنی بواری سینەمای كوردی.
• ئێوە و بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر هەماهەنگیتان هەیە لە سازدانی فیستیڤاڵەكە؟
- بە داخەوە تا ئێستا نەخێر، ئێمە چەند جارێك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سینەمای هەولێرمان كرد و زۆریش پێمان باش بوو بە یەكەوە ئەم پرۆژەیە بەڕێوە ببەین و پێشنیارمان كرد كە ئەم كارە ەاوبەش بێت و ئەوانیش بەشدار بن، بەڵام وا دیار بوو كە خودی بەڕێوەبەرایەتیی سینەماش بیرۆكەی فیستیڤاڵێكیان هەبوو، هەر لەو كاتەوە ئەوانیش بە هەمان بیرۆكە فیستیڤاڵی خۆیان پێشكەش بە ئێمە كرد و داوایان لێكردین كە بەشداریی فیستیڤاڵەكەیان بین و داوای 50% بودجەی گشتییان كرد، لە هەمان كاتدا پشتگیریی خۆیان بو ەاوكاری كردنمان نیشان داوە.
• ئێوە ژمارەیەك ئەستێرەی سینەماییتان بانگەێشت كردووە، هەڵبژاردنی ئەم ئەستێرانە بە چ پێوەرێك بوو؟
- هەر وەك فیستیڤاڵەكانی جیەان ئێمەش پێمان باش بوو لەدەستپێك و یەكەمین فیستیڤاڵ و ناساندنی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی هەولێر بە وڵاتانی جیەان و دنیا بتوانین چەندین ئەكتەرو ئەستێرەی نێودەوڵەتی بانگەێشتی هەولێر بكەین هەم كەلتوری كوردستان بەتایبەتی هەولێر بە دنیا بناسێنین و هەم كەلتوری وڵاتانی دیكە لە رێگای سینەما پیشانی ەاووڵاتیانی كوردستان بدەین .
• گرنگترین ئەو ئەستێرە سینەماییانەی كە بانگەێشت كراون كێن واتە ئەوانەی گرەنتی ئامادبوونیان وەرگرتووە و لە چەند وڵاتەوە دێن؟
- تا ئێستا هەموو میوانەكانمان دیاری نەكراون، بەڵام لە ئێران (تهەمینی میلادی وەك دادوەر، ئیلەام حمیدی، ئیلناز شاكر دۆست، مستەفا زەمانی،لالی ئەسكەندەری) لە وڵاتانی عەرەبی (ئەیمەن زێدان، ئیلەام شاەین، مونا واسیف وەك دادوەر لە وڵاتانی عەرەبی، سومەیە ئەلخەشاب، حوسێن فهەمی) لە ەیند، دراشتی (مەدەۆبالا)، سونێل دارەمەندار و زۆری تر لە توركیا، برم سات یەلماز ئەردوگان. كادر ئینانیر، میماتی، بەرگوزەل كورێل، جان سۆداری و چەندین ئەستێرەی دیكەی توركی و ئەوروپی، لە ەۆلیۆدیش میوانمان دەبێت.
• ەیچ ئەستێرەیەكی دیكە هەیە لە كۆنتاك بن لەگەڵی بۆ ئەوەی ئامادە بێت؟
- بەلێ ئێمە بە رەسمی چەندین ئەستێرەی دیكەی ەۆلیۆدمان داوەت كردووە، لەوانە ئەنجلینا جۆلی و براد پێت و ئارنۆلد وسیلفیستر ستالونی، زۆرێكیان بە خۆشحاڵیەوە ئامادەبوونیان نیشان داوە، بەڵام فیستیڤاڵی ئێمە دەكەوێتە هەفتەیەك پێش فیستیڤاڵی كان، بۆیە زۆربەیان خوازیار بوون ساڵی داەاتوو لە فیستیڤاڵی هەولێر ئامادە بن .
• ئایا بەشداری كردنیان تەنیا بۆ ەاتنە، یاخود فیلمەكانیشیان نمایش دەكرێن؟
- بەشێكیان میوانی تایبەتی دەبن و زۆرێكیشیان بە ەاوبەشی فیلمەكانیان بەشدارن بۆ نموونە، بیرن سات ئەكتەری سەرەكی فیلمێكی سینەماییە بە ناوی (بەنیم دونیایم) .
• لە ناو كوردستان كێتان بانگەێشتكردووە لە شارەكانی دیكە؟
- ئەم فیستیڤاڵە موڵكی هەموو سینەماكارەكانی كوردستانە، ئەوەی ئێمە ئێستا دەیكەین كارێكی شەخسی نییە بۆ كوردستانە بەبێ جیاوازی ەیوادارین هەر سینەماكارێكی كورد بیەوێت بەشداری یەكەمین فیستیڤاڵی هەولێر بێت كارەكەی پێشكەش بكات و ئێمە لە رێگای وێب سایتی www.erbilfilmfestival.org تەواوی زانیارییەكانمان خستۆتە روو و مەرجەكانی وەرگرتنی فیلم و كورتە فیلممان دیاری كردووە، پاش چەند رۆژی تر دەست بە ریكلامی گشتی دەكرێت، ئێمە وەك لیژنەی باڵا هەموو دەرەێنەرێكی كورد بەبێ جیاوازی داوەت دەكەین.
• ئەی لە پارچەكانی دیكە؟
- بێگومان میوانمان لە هەر چوار پارچەی كوردستان دەبێت، لە رێگەی نوێنەرانمان لە هەر وڵاتێك سینەماكارێكی كورد كە كارێكی نوێی ئەنجام دابێت . بێگومان داوەتی دەكەین و پێشوازی لێ دەكەین.
• خەڵاتی یەكەمەكانی فیستیڤاڵ چییە و چەندە و لە كوێ دیزاین كراوە؟
- خەڵاتەكانمان بریتین، باشترین فیلم، باشترین دەرەێنەر، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەكتەری كوڕ، باشترین ئەكتەری كچ، باشترین كامیرەمان، باشترین میوزیك، باشترین مونتاژ، خەڵاتی سەرەكیی فیستیڤاڵ بریتییە لە ئەسپی زێڕین، كە لە وڵاتی توركیا دیزاین كراوە لە یەكەم تا سێیەم زێڕین دەبێت، خەڵاتی باشترینەكان مەبلەغێكی دیاریكراوی بۆ تەرخان كراوە.
• ئایا فیستیڤاڵەكە دەبێتە نەریتێكی ساڵانە یان تەنیا بۆ ئەم ساڵە؟
- بەڵێ ئەم فیستیڤاڵە ساڵانە بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدەین هەموو ساڵێك لە 24ی مانگی 4 بكرێت، ەیوادارم بتوانین بەم فیستیڤاڵە خزمەتێك بە بواری سینەمای كوردستان بكەین، وەك رێكخەری فیستیڤاڵی فیلمی هەولێریی نێودەوڵەتی داوا لە كەرتی تایبەتی دەكەم بە گشتی پشتگیریی پڕۆژەی لەم شێوەیە بكەن بۆ زیاتر خزمەت كردن بە شاری هەولێر و كوردستان بە گشتی.