نانسی به لاسایی كردنــەوەی هه یفا تۆمه تباره
بەڵام ئەم كلیپە نوێیەی نانسی لە رەخنە بێبەش نەبوو و زۆر كەس لە هەوادارانی نانسی پێیان وابوو كە ئەم جۆرە دەركەوتنە شایەنی نانسی نییە و ئەم كلیپەیان بەراورد كرد لەگەڵ كلیپێكی هەیفا وەهبی لە گۆرانی (بكرە بفرجیك) كە لە شاری ناپۆلی ئیتالی وێنەی گیراوە و بە هەمان شێوە سەوزە دەفرۆشێت و لە یەكچوونێكی نزیك لە نێوان هەردوو كلیپەكەدا هەیە بەتایبەت لە پۆشینی كراسی سوور.
لە هەمان كاتدا بەشێك لە جەماوەری نانسی كلیپەكەیان بە ئاسایی وەرگرت و بە كلیپێكی دیكەی نانسی بەراوردیان كرد كە بەر لە دە ساڵ وێنەی گرتبوو، بەڵام هەندێك دەستكاری كردبوو بۆ ئەوەی بە دووبارە كردنەوەی سیناریۆكە تۆمەتبار نەكرێت.