بێهرووز غه‌ریب پوور سێ شانۆگه‌ری له‌ تاران نمایش ده‌كات

بێهرووز غه‌ریب پوور سێ شانۆگه‌ری له‌ تاران نمایش ده‌كات
شانۆكاری كورد بێهرووز غه‌ریب پوور، سێ شانۆگه‌ریی ئۆپێڕای بووكه‌ڵه‌ له‌ ده‌رهێنانی خۆی، له‌ ته‌لاری فیرده‌وسی شاری تاران نمایش ده‌كات.



شانۆگه‌رییه‌كان بریتین له‌ ئۆپێڕای بووكه‌ڵه‌ی "حافز"، "مه‌وله‌وی" و "له‌یل و مه‌جنوون" و له‌ سێ مانگی داهاتوودا نمایش ده‌كرێن.



شانۆگه‌ریی ئۆپێڕای بووكه‌ڵه‌ی "مه‌وله‌وی" به‌ ئاوازدانه‌ری موزیكزانی ناوداری ئازه‌ری عه‌زیز حاجی بیگۆف، دابه‌شكردنی ئه‌میر بێهزاد و به‌ ده‌نگی گۆرانیبێژانی ئازه‌ربایجانی، له‌وانه‌: خاتوو زێنه‌ب خانله‌رئاوا، عارف بابایۆف و ره‌شید بێهبوودۆف وه‌كوو یه‌كه‌مین ئۆپێڕای ئه‌م شانۆكاره‌ سنه‌ییه‌ له‌ رۆژانی 27 نیسان/ ئه‌پریل تا 9 ئایار/ مایۆ 2014 نمایش ده‌كرێت.



شانۆگه‌ریی ئۆپێڕای بووكه‌ڵه‌ی "حافز" به‌ ئاوازدانه‌ری بێهزاد عبدی و به‌ ده‌نگی محه‌مه‌د موعته‌میدی، محه‌مه‌د زاكیر حوسێن، هاله‌ سه‌یفی زاده‌، سه‌حه‌ر محه‌مه‌دی و 17 گۆرانیبێژی ئێرانی، وه‌كوو دووه‌مین به‌رهه‌می گرووپی شانۆیی "ئاران"، له‌ رۆژانی 17 ئایار/ مایۆ تا 1 حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2014 پێشكه‌ش ده‌كرێت.



شانۆگه‌ریی ئۆپێڕای بووكه‌ڵه‌ی "مه‌وله‌وی" به‌ ئاوازدانه‌ری بێهزاد عبدی و به‌ ده‌نگی محه‌مه‌د موعته‌میدی و هۆمایوون شه‌جه‌ریان و هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌تی 15 گۆرانیبێژی دیكه‌ی ئێرانی، له‌ رۆژانی 8 ئایار/ مایۆ تا 27 حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2014 نمایش ده‌كرێت.
Top