فیلمه‌كه‌ی "بارزانیی نه‌مر" وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف، له شه‌شه‌مین فیتسیڤاڵی سینه‌مایی ڕیبات نمایش ده‌كرێت
ئه‌و فیلمه‌دیكۆمێنتارییه له كامێرای ڕۆژنامه‌نووسانی بیانییه‌وه به‌رهه‌م هاتووه، كه له سه‌رده‌می شاخدا سه‌رسام بوون به ڕۆڵی "بارزانی نه‌مر"، كه هه‌میشه له به‌ربه‌ره‌كانێ و جه‌نگدا بوو دژ به ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی گه‌یاندووه به جیهان و له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌یدا ده‌یان و سه‌دان قوربانیی داوه.
بۆیه، له شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی په‌نجه‌كانی داهێناندا له ڕیباتی پایته‌ختی وڵاتی مه‌غریب، ئه‌و فیلمه وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف له‌پاڵ 70 وڵاتی دیكه‌ی دنیا به‌شدار ده‌بێت و له‌ده‌ستپێكی فیستیڤاڵه‌كهدا نمایش ده‌كرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، شاندێكی سینه‌ماكار و ڕاگه‌یاندنكار له‌هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و وڵاتی مه‌غریب ده‌كه‌ونه ڕێ و ڕۆژنامه‌ی "هه‌ولێر"ـیش، به‌فه‌رمی بانكگهێشت كراوه و هاوسه‌فه‌ری شانده‌كه ده‌بێت بۆ نیشاندانی ئه‌و فیلمه له وڵاتی مه‌غریب.
پێویسته ئه‌وه‌یش بگوترێ، كه"پشتیوان عه‌بدوڵا" بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك ده‌سته‌ی دادوه‌ری و هه‌ڵسه‌نگاندن له فیستیڤاڵی ڕیبات به‌شدار ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كه‌م ئه‌زموونی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی له بواری هونه‌ردا، كه له فیستیڤاڵێكی جیهانیدا به‌فه‌رمی داوه‌ت بكرێت و فیلمه به‌شداربووه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێت.