به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ٢٦ ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نفالدافێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌له‌نده‌ن ئه‌م یاده‌سازده‌كات:
فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن، به‌سپۆنسه‌ری "شاپۆست" هه‌ڵده‌سێت به‌سازكردنی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال كه‌تیایدا بۆ یه‌كه‌مجار له‌به‌ریتانیا فیلمی "هه‌زارویه‌ك سێ‌و"ی ده‌رهێنه‌ر ته‌ها كه‌ریمی و به‌رهه‌مهێنانی ئاڤا میدیا، له‌هۆڵی ئه‌كادیمیای به‌ریتانی بۆ هونه‌ری فیلم و ته‌له‌فزیۆن (بافتا) له‌پیكادیلی، ناوه‌ڕاستی شاری له‌نده‌ندا، له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه، ١٣/٤/٢٠١٤، كاتژمێر ٣ ی پاشنیوه‌ڕۆ، نمایشده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌هۆڵی میوانداریی ئه‌كادیمیاكه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌رباره‌ی جێنۆسایدكردنی كورد له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كورد و بیانییه‌وه پیشانده‌درێت. پاش نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ش مێزگردێك سازده‌كرێت بۆ گفتۆگۆ ده‌رباره‌ی سینه‌مای كوردی و ره‌نگدانه‌وه‌ی جێنۆساید له‌سینه‌ما و هونه‌ری كوردیدا، له‌لایه‌ن فیلمسازان و ره‌خنه‌گرانی بواری سینه‌ماوه.
ساڵی ١٩٨٨ رژێمی به‌عس هێرشێكی جێنۆسایدیی كرده‌سه‌ر هاووڵاتیانی كورد له‌ناوچه‌گوندنشینه‌كانی كوردستاندا، ده‌وروبه‌ری ٤٥٠٠ گوندی وێران‌كرد و نزیكه‌ی ١٨٢ هه‌زار منداڵ و ژن و پیاوی له‌ناوبرد. هه‌روه‌ها٥٠٠٠ هاووڵاتی له‌هێرشه‌كیمیاییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌ناوچوون. فیلمی "هه‌زارویه‌ك سێ‌و"ی ته‌ها كه‌ریمی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش چیرۆكی ئه‌و ده‌كه‌سه‌ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌له‌كۆمه‌ڵكوژی و گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان رزگاریان بووه. یه‌كێك له‌وانه(فه‌ره‌ج)ه‌كه له‌ڕێگای رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤه‌وه‌ده‌برێت بۆ ئه‌مریكا. كاتێك له‌ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌زارویه‌ك سێوی سوور و مێخه‌ك ده‌كڕێت و له‌گه‌ڵ چوار رزگاربووی تردا به‌سه‌ر خێزانی قوربانیانی ئه‌نفالدا دابه‌شیده‌كه‌ن. ئه‌و هه‌زارویه‌ك سێوه‌كه‌ناونیشانی ئه‌م فیلمه‌هه‌ژێنه‌ره‌یه، سیمبۆڵه‌بۆ ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه. جێگه‌ی داخه‌كه‌ئه‌مه‌دواهه‌مین فیلمی ته‌ها كه‌ریمی بوو كه‌له‌ڕووداوێكی ئۆتۆمۆبێلدا ساڵی ٢٠١٣ كۆچی دوایی كرد. ئه‌م فیلمه‌له‌چه‌ند فێستیڤاڵێكی جیهانیدا به‌شداری كردووه‌و تائێستا دوو خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
به‌شداربووانی مێزگرده‌كه‌بریتین له: عه‌دنان ئه‌حمه‌د (ره‌خنه‌گری فیلم و نووسه‌ری عێراقی)؛ چیمه‌ن ره‌حیمی ( فیلمساز)؛ مزگین موژده‌ئارسلان (نووسه‌ر و فیلمساز)؛ دڵشاد مسته‌فا (فیلمساز و لێكۆڵه‌ره‌وه)؛ فازڵ مورادی (لێكۆڵه‌ره‌وه‌له‌ئینستیتووی ماكس پلانك له‌هاله ئه‌ڵمانیا).
ره‌وه‌ندی كوردی له‌به‌ریتانیا یادی ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك هه‌ر بۆ رێگاگرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌یه‌كی جێنۆسایدی، به‌ڵكو بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژییش له‌جیهاندا. هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك به‌رز ده‌نرخێنرێت.
هاتن بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌و بینینی فیلمه‌كه‌به‌خۆڕاییه. به‌ڵام ده‌بێت پێشوه‌خت ئاماده‌بوونت و ناوی خۆت له‌ڕێگای ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه‌تۆماربكه‌یت و ئیمه‌ڵ و ژماره‌ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت بنێریت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م بۆنه‌یه.
فیلم: هه‌زارویه‌ك سێ‌و
ده‌رهێنه‌ر: ته‌ها كه‌ریمی
ماوه‌ی نمایش: ٧٤ خوله‌ك
به‌روار: یه‌كشه‌ممه، ١٣/٤/٢٠١٤
كاتژمێر: ٣ ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ ٧ ی ئێواره
* شوێن: ئه‌كادیمیای به‌ریتانی بۆ هونه‌ری فیلم و ته‌له‌فزیۆن (بافتا)
BAFTA، 195 Piccadilly
London، W1J 9LN
نزیكترین وێستگه‌ی ئه‌نده‌رگراوند:
Piccadilly Circus
Green Park Station
بۆ تۆماركردنی ناو و ئاماده‌بوونتان، تكایه‌په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌م ئیمه‌یڵ یان ژماره‌ته‌له‌فۆنه‌وه:
[email protected]
07462313535
بۆ زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به:
گۆران باباعه‌لی،
[email protected]
0044 (0) 7453918505