كچه ئه‌كته‌ر و مۆدێلی لوبنانی به ره‌چه‌ڵه‌ك سربی میریام كلینك له ته‌مه‌نێكی زوودا رووی له بواری نمایشكردنی جلوبه‌رگ كرد و توانیی به‌هۆی جوانیی سه‌رنجی زۆربه‌ی دیزاینه‌رانی جلوبه‌رگی لوبنانی و جیهانیی بۆ خۆی راكێشا و دواتریش به‌شداری له چه‌ندین كلیپی هونه‌رمه‌ندانی لوبنانیدا كرد، به‌ڵام به كلیپی گۆرانی (عه‌نته‌ر) كه پێشكه‌شی پشیله‌كه‌ی خۆی كردووه مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه،خۆی به جوانترین ئه‌ستێره‌ی لوبنانی داده‌نێت ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و ئه‌كته‌ر نییه، به‌ڵام به‌هۆی هاندانی چه‌ند كه‌سێكی نزیكه‌وه هاتووه‌ته نێو ئه‌و بوارەوه‌و ئازادیشه چی پێشكه‌ش ده‌كات و له وڵاتێكی دیموكراتی ده‌ژیت كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت تێێدا كار بكات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سانێك ره‌خنه له كاره‌كانی ده‌گرن له هه‌مان كاتدا زۆر هه‌واداریشی هه‌یه كه ده‌ستخۆشی و داوای به‌رده‌وامیی لێده‌كه‌ن. میریام به نیاز بوو به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی لوبناندا بكات و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خۆی بپاڵێوێت، به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز بۆوه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌رچی من خۆم به جوانترین كچه ئه‌ستێره‌ی لوبنان ده‌زانم، به‌ڵام كچێكی جوان كاریگه‌ریی به‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داراندا نابێت، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان زیاتر كاریگه‌ریی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه، چونكه گرنگترین شت به‌لای لوبنانییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دابنیشن. میریام، هه‌یفا وه‌هبیی خۆشده‌وێت و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قلیدی هه‌یفام نه‌كردووه، من ئه‌وم زۆر خۆشده‌وێت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ به‌راوردی نێوان من و هه‌یفا بكرێ، چونكه ئێمه زۆر له یه‌كترییه‌وه جیاوازین له هه‌موو روویه‌كه‌وه.