جوانیی (رانی مهكرجی) هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه
رانی له گه‌ڕه‌كێك خه‌ریكی وێنه‌گرتن بوو كه به گه‌ڕه‌كێكی هێمن ناسراوه، به‌ڵام دوای به هه‌واڵی هاتنیان زانی به هه‌زاران كه‌س روویان له شوێنی وێنه‌گرتنی کرد‌و هه‌واڵه‌كه به هه‌موو شوێنه بازرگانییه‌كان گوازرایه‌وه و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به سه‌دان كه‌س له گه‌نج و منداڵان كۆبوونه‌وه بۆ بینینی رانی، به‌ڵام بۆدی گارده‌كانی چوارده‌وری ناوچه‌كه‌یان گرتبوو به‌تایبه‌تی ئه‌و باخچه‌یه‌ی نزیك ئه‌و خانووه بوو كه خه‌ریكی وێنه‌گرتن بوو و رێگایان نه‌ده‌دا هیچ كه‌سێك نزیكی ببێته‌وه، ئه‌م مامه‌ڵه تونده‌ی بۆدی گاردهكان بووه هۆی ناڕه‌زایی و توڕه‌بوونی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌تایبه‌تی به ساڵاچووان وبه كارێكی نابه‌جێیان دانا و رووبەڕووی بۆدی گاردهكان بوونه‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی بریندار بوونی چه‌ند كه‌سێك، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش گه‌نجه‌كان خۆشحاڵ بوون به‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بووه بە به‌شێك له فیلمێكی بۆلیۆد.
شایه‌نی وتنه فیلمی Mardaani له ده‌رهێنانی برادیب ساركار و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌دیتیا شۆبرا و پاڵه‌وانییه‌تی رانی مهكرجی.