ئه‌وانه‌ی زۆرترین ره‌خنه‌یان لێده‌گیرێت

ئه‌وانه‌ی زۆرترین ره‌خنه‌یان لێده‌گیرێت
گۆڤاری (فۆربس)ی ئه‌مریكی لیستی ساڵانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ستێره‌ و كه‌سایه‌تییه‌ ناودارانه‌ی كه‌ له‌ ساڵی رابردوو دووچاری زۆرترین ره‌خنه‌ بوونه‌ته‌وه و هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر‌ له‌لایه‌ن میدیاكان و خه‌ڵكه‌وه‌.
له‌ سه‌رووی لیسته‌كه‌دا جاستین بیبری گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی هات و له‌ پله‌ی دووه‌میش كیم كارداشیانی ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی هات، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كۆرنتی و كلۆی خوشكی كیم له‌م لیسته‌دا ناویان هه‌بوو.
جاستین بیبه‌ر نزیكه‌ی 76%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا به‌مه‌ش به‌ پێش كیم كه‌وت كه‌ نزیكه‌ی 61%ی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ستهێنا، جگه‌ له‌م دووانه‌ لیندسی لۆهان و مایلی سایرۆس و هانی بوبوش ناویان له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌بوو، لیستی ده‌ كه‌س كه‌ دووچاری زیاترین ره‌خنه‌ بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه‌‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
جاستین بیبه‌ر 76 %
كیم كارداشیان 61 %
لیندسی لۆهان 59 %
مایلی سایرۆس 57 %
هانی بوو بوو 56 %
كریس جێنر - 55 %
نیكۆل «سنوكی» بۆلیزی 55 %
پاریس هیلتۆن 53 %
كۆرتنی كارداشیان 50 %
كلۆی كارداشیان 49 %
Top