شین كۆنری پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا ده‌كات

شین كۆنری پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا ده‌كات
ئه‌گه‌رچی شانشینی یه‌كگرتوو زۆری پێشكه‌ش به‌ ئه‌كته‌ری ناوداری جیهانی شین كۆنری كرد له‌ رێزلێنان و خه‌ڵات كردن و نازناوی به‌رزی وه‌ك سێر و خه‌ڵاتی سوارچاكیی شاژنه‌ ئه‌لیزابێسی دووه‌م، به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌موویان نه‌بوونه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كۆنری پشتگیری خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا ده‌رنه‌بڕێت له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه‌ ئێستا ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ی له‌ به‌ریتانیا له‌و ریفراندۆمه‌ی كه‌ به‌ نیازه‌ له‌ مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت. شین كۆنری كه به‌ بنەچە سكۆتله‌ندییه‌‌ به‌ زنجیره‌ فیلمه‌كانی جیمس بۆند ناوبانگی زۆری ده‌ركرد نامه‌یه‌كی بۆ هاونیشتمانیانی خۆی ناردووه‌ و تێیدا كه‌ سوورن له‌سه‌ر داواكه‌یان به‌ جیابوونه‌ له‌ به‌ریتانیا به‌رده‌وام بن و ئه‌مه‌ی به‌ ده‌رفه‌تێك وه‌سف كرد كه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌ وبه‌ كاتێكی گونجاوی داناوه‌ بۆ نیشاندانی كه‌لتوورو ناسنامه‌ی سكۆتله‌ندی و بونیاتنانی بنه‌مای راسته‌قینه‌ی سینه‌ما، كۆنری كه‌ له‌ دوورگه‌كانی به‌ناما نیشته‌جێیه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌و دوورگه‌یه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ و له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و من پێموایه‌ ئه‌مه‌ دره‌فه‌تێكه‌ بۆمان كه‌ زه‌حمه‌ته‌ دووبارە ببێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جیهان رووی راسته‌قینه‌ی سكۆتله‌ندا ببینن، بۆیه‌ ئێستا كاتی خۆیه‌تی كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی خۆمان نیشان جیهان بده‌ین. شایه‌نی وتنه‌ كۆنری ئه‌ندامی پارتی نیشتمانی سكۆتله‌ندییه‌ و له‌ ساڵی 2001ه‌وه‌ پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا ده‌كات و له‌ ساڵی 2003 سكۆتله‌ندای جێهێشت و سوێندی خواردووه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ تا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
Top