نهێنیی جوانیی میراندا كییر
ئه‌گه‌رچی میراندای به ره‌گه‌ز ئوسترالی ئێستا دایكی كچێكه، به‌ڵام تا ئێستا جوانی و رێكوپێكی له‌شی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌م جوانی و رێكییهش به پله‌ی یه‌ك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه به‌رده‌وام وه‌رزشی یۆگا ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ك له خواردنی چه‌ور نزیك نابێته‌وه و زیاتر پشت به خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی كه‌م شه‌كر و خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌به‌ستێت، به‌مشێوه‌یه: ئه‌و خواردنانه ده‌خوات كه رێژه‌یه‌كی زۆری كاربۆهیدرات و پرۆتینی تێدایه بۆ پاراستنی له‌ش به‌هێزی وه‌ك ماست و هێلكه و شیر و سینگی مریشك،هه‌روه‌ها به‌پێی گرووپی خوێنی خۆی، خواردن ده‌خوات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاویش به یه‌كێك له پێداویستییه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی هێز و جوانیی له‌ش داده‌نرێت، میراندا رۆژانه 8 كوپ ئاو ده‌خواته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ به جوانی هێشتنه‌وه‌ی له‌ش و جوانتر كردنی پێست، له‌گه‌ڵ ئاویش به‌رده‌وام شه‌ربه‌تی سروشتی ده‌خواته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پێویستی له‌شی له ڤیتامین و كانزاكانی ده‌ستكه‌وێت، له هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌رزش به گرنگترین هۆكاری هێشتنه‌وه‌ی له‌ش به جوانی داده‌نێت و داوا له ئافره‌تان ده‌كات ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به جوانی بمێننه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه په‌یڕه‌و بكه‌ن.