مەریام فارس : حەزم كرد بەشداری لە ئاهەنگەكانی نەورۆزدا بكەم

مەریام فارس : حەزم كرد بەشداری لە ئاهەنگەكانی نەورۆزدا بكەم
یەكێك لە میوانەكانی هەشتەمین فیستیڤاێی ئازادی و نەورۆز خانمە هونەرمەندی لوبنانی میریامن فارس بوو، دوای گەیشتنی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ساز كرد و تێیدا تیشكی خستە هاتنی بۆ هەولێر و وەڵامی پرسیاری میدیاكانی دایەوە.
سەرەتا دەربارەی هاتنی ئەم جارەی وتی: ئەوەی راستی بێت زۆر جار داوام لێكراوە بێم لە كوردستان كۆنسێرت ساز بكەم، بەڵام من بە باشم زانی بەشداری لە ئاهەنگەكانی نەورۆزدا بكەم لەگەڵ ئێوە و لە ئێستاوە ئەم جەژنە لە هەموو گەلی كورد پیرۆز دەكەم و هیوای خۆشی و شادییان بۆ دەخوازم.
مریام فارس ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە هونەر و كەلتووری كوردی و لوبنانی زۆرر لە یەكەوە نزیكن بۆیە هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ داهاتوودا له‌ كوردستان گۆرانیه‌كم كلیپ بكه‌م".

ئەوەشی راگەیاند كە بەر لەوەی بێتە كوردستان ‌ و زانیاری له‌سه‌ر كوردستان و ژینگه‌و سروشتی ناوچه‌كه‌ ده‌ست كه‌وتووه‌ و وتی: ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌م زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ رووی كتلووری و میوزیكیشه‌وه‌ نزیكایه‌تیه‌كی باشیان هه‌یه‌".

شایەنی باسە ئەمڕۆ لە میانەی چالاكییەكانی پێنجەم رۆژی هەشتەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە پاركی شانەدەری بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر كۆنسێرتێك بۆ هەر یەكە لە هونەرمەندان عادل هەورامی و مەلەك رۆژهات و مەریام، لەم كۆنسێرتەدا مەریام فارس بە جلوبەرگی كوردییەوە ئامادەبووانی هێنایەوە جۆش و رۆژی پێنجەمی فیستیڤاڵی رازاوەتر كرد.
Top