میلاهات میرال ئۆنال: پێویسته له كۆلێژه‌كان گرنگیی زیاتر به ئۆپیرا و مۆسیقای كلاسیكی بدرێت
سه‌ره‌تا میلاهات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، له ئیسته‌نبول له‌دایكبووه و له فه‌ره‌نسا گه‌وره بووه و قۆناغه‌كانی خوێندنیشی له پاریس ته‌واو كردووه بۆیه تا رادده‌یه‌ك قسه‌كردنیشی به زمانی كوردی ئاسان نه‌بوو و وتی: ساڵی 2012 هاتمه كوردستان كه هاتم نه‌مده‌زانی به كوردیش به باشی قسه بكه‌م، چونكه به‌م دواییه خۆم فێره كوردی كرد، ئێستا مامۆستای ده‌نگم له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پێشتر به‌شی ده‌نگ نه‌بوو ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌م به‌شه كراوه‌ته‌وه و ئێستا قوتابیشمان هه‌یه له‌و به‌شه.
میلاهات هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: دوای ئه‌وه‌ی زانكۆم ته‌واو كرد له فه‌ره‌نسا له بواری ئۆپیرا كاری زۆرم كرد، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌گه‌ڵ سیمفۆنیای هه‌ولێر كار بكه‌م و هیوادارم به دڵی ئاماده‌بووان بێت.
ئه‌م كچه‌ی باكووری كوردستان به پێویستی ده‌زانێت گرنگییه‌كی زۆر به‌م به‌شه‌ی موزیك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێش بكه‌وێت، چونكه له كوردستان هه‌واداری ئه‌م هونه‌ره هه‌یه و ده‌ڵێ: پێویسته له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هونه‌ره جوانه‌كانی گرنگییه‌كی زۆر به‌م به‌شه بدرێت، مامۆستای به توانای بۆ دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كانیش به باشترین شێوه پێبگه‌ن و سوودی ته‌واویان لێ وه‌ربگرن.
میلاهات كه خه‌ڵكی باكووره و هاوسه‌ره‌كه‌ی دكتۆر بارزان یاسین، ده‌رباره‌ی هاتن و نیشته‌جێ بوونی له كوردستان و قوتابییه‌كانی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێ: من ژیانم له نێوان فه‌ره‌نسا و ئیستنه‌بول به‌سه‌ر بردووه، ئێستا مایه‌ی شانازی و خۆشحاڵییه كه ده‌بینیم ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان ئازاده جیا له پارچه‌كانی له توركیا و سوریا و ئێران، هه‌ستێكی زۆر خۆشه كه وه‌ك كوردێك له‌ژێر ئاڵای كوردستان به ئازادی ده‌ژیم، به‌ر له دوو ساڵ ئه‌و به‌شه‌ی من وانه‌ی تێدا ده‌ڵێمه‌وه كرایه‌وه، ئێستا قوتابی نوێ هه‌یه و له قۆناغی چواریش نزیكه‌ی 15 قوتابی هه‌یه له هه‌ردوو ره‌گه‌ز واته نیوه‌یا كچن و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش كوڕن و ئه‌م ساڵ له به‌شی ده‌نگ ده‌بن به هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس، ژماره‌یه‌ك له‌و قوتابیانه به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیك كاریان كردووه، له‌وانه هه‌ندێكیان ئاستیان زۆر به‌رزه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان نۆرماڵن، ئه‌گه‌رچی گۆرانی و مۆسیقای ئۆپیرالی و كلاسیكی موسیقایه‌كی رۆژئاواییه له بنه‌ڕه‌تدا، ئێمه له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان مه‌شق له‌سه‌ر گۆرانی ده‌كه‌ین به زمانه‌كانی ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی، چونكه به هه‌موو زمانه‌كان هه‌یه و ده‌كرێ ته‌نانه‌ت ده‌توانین به زمانی كوردیش ئه‌م گۆرانیانه پێشكه‌ش بكه‌ین.
ده‌رباره‌ی هه‌ستی خۆی كه بۆ یه‌كه‌م جار به زمانی كوردی به‌شێوه‌ی ئۆپیرا گۆرانی وت و جه‌ماوه‌ری ئه‌م هونه‌ره‌ی هێنایه جۆش و خرۆش ده‌ڵێ: بێگومان هه‌ستێكی خۆش بوو بۆمن كه له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری كوردی گۆرانی بڵێم، راسته ئه‌م هونه‌ره تا رادده‌یه‌كی زۆر نوێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بیه‌وێ له‌رووی گۆرانی و مۆسیقاوه پێشكه‌وێت له بواری مۆسیقای كلاسیكی، پێویسته به‌ر له هه‌ر شتێك گرنگی به كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن قوتابی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی شاره‌زای ئه‌م هونه‌ره جیهانییه بێت، هه‌روه‌ها پێویسته مامۆستاكانیش خۆیان زیاتر ماندوو بكه‌ن له‌گه‌ڵ قوتابیان، جێگای خۆشحاڵییه كه قوتابییه‌كان سوودیان له خوێندن وه‌رگرتووه و خه‌ریكه فێری ئیپێرتواری جیهانی ده‌بن و مۆسیقی كلاسیك و ئپیرای فه‌ره‌نسی و ئیتاڵی، لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م كه له كۆلێژه‌كه‌مان پێویستمان به شتی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشی كاری خۆمان ئه‌نجام بده‌ین و قوتابییه‌كانیش سوودی زیاتر له خوێندنه‌كه‌یان ببینن،به‌ڵام هه‌ر ده‌ستپێكردن خۆی له خۆیدا ده‌ستكه‌وتێكه و هیوادارین له دواڕۆدا بتوانین كاری جوانتر بكه‌ین و وه‌ك پێویست ئاوڕ له كۆلێژه‌كه‌مان بدرێته‌وه.