بۆ‌ ئاهه‌نگه‌كانی ئادارو نه‌ورۆز، مێریام فارس دێته‌‌ هه‌ولێر

بۆ‌ ئاهه‌نگه‌كانی ئادارو نه‌ورۆز، مێریام فارس دێته‌‌ هه‌ولێر
له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی 2014، بڕیار وایه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئادار فیستیڤاڵی (ئازادی و نه‌ورۆز) ساز بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی باڵای هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیاری رایگه‌یاند مێریام فارس خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و ئاهه‌نگێكی گۆرانی ساز ده‌كات، جگه‌ لەو‌ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد و عه‌ره‌ب و تورك به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه‌دا ده‌كه‌ن.
شایه‌نی وتنه‌ ساڵانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی رزگار كردنی شاری هه‌ولێر له‌ راپه‌ڕینه‌ پیرۆزه‌كه‌ی گه‌لی كورد، پارێزگای هه‌ولێر فیستیڤاڵێكی هونه‌ری و كه‌لتووری له‌ شاری هه‌ولێر ساز ده‌كات، ئه‌م ساڵیش به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر و به‌رفراوانتر ئه‌م فیستیڤاڵه‌ ساز ده‌كرێت به‌ به‌شداریی گرووپی هونه‌ری جیاجیا له‌ چه‌ندین وڵات.
Top