كچانی ته‌مبوورژه‌ن كرماشان ده‌هێننه جۆش و خرۆش
دوو ئه‌ندامی گرووپی هونه‌ریی ’دایراك خاتوون’ و ’شاخۆشین’ كه دوو گرووپی ناسراوی موزیكی یارسانن له‌گه‌ڵ گرووپی ته‌مبوورژه‌نانی كرماشان گۆرانی‌یان چڕی.
له‌و گرووپه‌دا ژماره‌یه‌ك كچی كورد به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و پرۆفیشناڵ گۆرانی ده‌چڕن و ئامێری ته‌مبوور به‌كار دێنن. پێشوازییه‌كی به‌رفراوان له لایەن هاووڵاتیانی كرماشان له‌و كۆنسێرته كرا و گشت گۆرانییه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادییه‌وه ئاماده كراوه.
گرووپی ته‌مبوورژه‌نانی كرماشان له هونه‌رمه‌ندانی یارسان پێكهاتووه و پارچه میوزیكی ره‌سه‌نی كوردی به ئامێری ته‌مبوور كه ئامێری پیرۆزی كورده یارسانه‌كانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌م گرووپه له چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی پیاو و ئافره‌تی یارسان پێكهاتووه كه ژماره‌یان 16 هونه‌رمه‌نده 9 كچ و 7 كوڕ وهه‌ر هه‌موویان جگه له ژه‌نینی ئامێره موزیكییه‌كان گۆرانیش ده‌ڵێن و تا ئێستا چه‌ندین ئاهه‌نگی گۆرانی و موزیكیان له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساز كردووه.