سونگول جوانترین ئەكتەری توركه‌

سونگول جوانترین ئەكتەری توركه‌
به‌پێی راپرسیی یه‌كێك له‌ ماڵپه‌ره‌ هونه‌رییەكانی‌ رووسیا، خانمه‌ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركیا سونگول ئۆدۆن كه‌ ناسراوه‌ به‌ (نور) نازناوی جوانترین ئه‌كته‌ری توركی له‌ نێو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌كته‌رانی ناوداری‌ تورك به‌ده‌ست هێناوه‌.
ماڵپه‌ری beauty-around.com. كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ماڵپه‌ره هونه‌رییه‌ ناسراوه‌كانی رووسیا، راپرسییه‌كی تایبه‌تی له‌نێوان خانمه‌ ئه‌كته‌رەكانی‌ توركدا سازكرد بۆ زانینی جوانترینیان به‌پێی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ر، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو له‌م راپرسییه‌دا سونگول پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌نێو ژماره‌یه‌كی زۆر ركابه‌ری دیكه‌ كه‌ زۆریان ئه‌گه‌ری به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌میان هه‌بوو، چونكه‌ به‌شداربووه‌كان له‌رووی جه‌ماوه‌ری و جوانییه‌وه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی سو‌نگول ده‌هاتن و به‌ر له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی راپرسییه‌كەش‌ پێشبینی بردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرا، له‌وانه‌ گرنگترینیان مه‌ریه‌م ئوزلی كه‌ به‌ سولتانه‌ هویام ناسراوه‌ كه‌ له‌ پله‌ی دووه‌م هات و نورگول یشلیجای كه‌ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر به‌ (یاسه‌مین) ناسراوه‌، كه‌ ئه‌م دووانه‌ له‌ گرنگترین پاڵێوراوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م بوون.
له‌ راپرسییه‌كه‌دا جگه‌ له‌مانه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ بیرجوزار كۆریلی ناسراو به‌ دادوه‌ر فه‌ریده‌ كه‌ به‌ پله‌ی پێنجه‌م هات و تۆبا بۆكوستینی ناسراو به‌ له‌میس له‌ پله‌ی شه‌شه‌م هات، به‌ڵام نور فه‌تح ئۆگلۆی ناسراوه‌ به‌ سولتانه‌ (ناهد دۆران) له‌ پله‌ی حەوتە‌م هات و بیرن ساتی ناسراو به‌ فاتیما له‌ پله‌ی هه‌شته‌م هات، پله‌ی كۆتاییش به‌ر خانمه‌ ئه‌كته‌ر جانسۆ دیریی ناسراو به‌ فه‌یروز كه‌وت، ئه‌مه‌ش دوور بوو له‌ پێشبینییه‌كانی جه‌ماوه‌ر كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌یان ده‌كرد.
Top