میرهنداتووشی پشت ئێشه بووه‌تەوە
پار كاتێك شوفێره‌كه‌ی میره‌ندا به سه‌رخۆشییه‌وه ئۆتۆمبیلی لێده‌خوڕی له لۆس ئه‌نجلۆس دووچاری رووداوێكی مەترسیدار بۆوه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ردووكیان بریندار بن و میرهنداش ناچار بوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پاڵپشتێكی مل ببه‌ستێت، برینه‌كانی میره‌ندا زۆر نه‌بوون، به‌ڵام ئازار و كاریگه‌ریی رووداوه‌كه تا ئێستاش به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیاره، هه‌روه‌ها له‌رووی ده‌روونیشه‌وه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ری هه‌بوو. له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ گۆڤاری« People» میره‌ندا روونیكرده‌وه كه ئازاره‌كانی ته‌واو نه‌بوون و وتی: هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌رده‌وام ئازارێكی زۆر له پشتم هه‌یه و هه‌ست ده‌كه‌م زیانێكی زۆرم به‌ركه‌وتبێت، بۆیه به به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌ته‌وه چاره‌سه‌ری ده‌رزی و لێزه‌ر وه‌رده‌گرم.