به‌یان عوسمان:حه‌ز ده‌كه‌م له كاری داهاتوودا، به‌یان و وه‌نه‌وشه و شیرین نه‌بم
• ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له ساڵانی رابردوو زیاتر گرنگی به كورته فیلم ده‌درێت و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری كورته فیلم له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، به ڕای تۆ ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له هونه‌ر بكه‌ین، سه‌باره‌ت به هونه‌ر ده‌ڵێم هه‌وڵ و ته‌قەڵلای زۆر دراوه و ئێمه كه‌سانی باش و تێگه‌یشتوو و شاره‌زامان هه‌یه له بواری هونه‌ری كوردی به گشتی و له بواری سینه‌ما به‌تایبه‌تی، ئێمه خاوه‌ن ده‌رهێنه‌ری لێهاتوو و شاره‌زاین، ئه‌كته‌رانمان زۆر به توانان (لێره مه‌به‌ستم خۆم وه‌ك ئه‌كته‌ر)، توانایه‌كی شاراوه‌ی زۆریان هه‌یه كه پێویستیان به كه‌سانێك هه‌یه بیانجووڵێنن ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین باسی كورته فیلم بكه‌ین و بزانین بۆچی له فیلمی درێژ زیاتره؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی كورته فیلم ئاسانتره بۆیه ده‌بینین زۆر ده‌رهێنه‌ر هه‌یه سه‌ره‌تا حه‌ز له كورته فیلم ده‌كات یان پێیوایه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روەها له‌وانه‌یه جۆرێك له ترسی له‌لا هه‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر فیلمێك چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن ره‌نگه له كورته فیلم‌دا نه‌بێت، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێك هه‌ڵه هه‌یه له ته‌كنیك و زۆر بواری دیكه، ئه‌مانه و چه‌ند هۆكاری دیكه هه‌یه كه وا له ده‌رهێنه‌ر ده‌كات خه‌تی سوور بۆ خۆی دابنێت و نه‌چێته نێو فیلمی درێژه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كاری زۆر كراوه، به‌ڵام كاره‌كان لێره ئاسان نین و به زه‌حمه‌ت به‌ڕێوه ده‌چن ئه‌مه‌ش وای له ده‌رهێنه‌ران كردووه زۆر خۆیان له‌م كاره قورسه نه‌ده‌ن.
* ئایا مه‌رجه ده‌رهێنه‌ر به كورته فیلم ده‌ست پێبكات ئینجا بچێته سه‌ر فیلمی درێژ؟
- نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م مه‌رجه نییه، به‌ڵكو ئه‌مه وه‌ستاوه‌ته سه‌ر توانای ده‌رهێنه‌ر و چه‌ند بڕوای به خۆی هه‌یه و چۆن ده‌توانێت سیناریۆكه دیاری بكات و ئه‌كته‌ر و ستافی فیلمه‌كه چۆن هه‌ڵده‌بژێرێت و به سیناریۆی باش و ئه‌كته‌رو ستافی كاری به توانا و لێهاتوو ده‌توانێت كارێكی باش و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر به كورته فیلمیش ده‌ستی پێ نه‌كردبێت.
* تۆ له درامای گه‌رده‌لوول له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ناسرایت و توانای خۆت وه‌ك ئه‌كته‌رێك به‌ده‌رخست ئه‌گه‌رچی زیاتر لایه‌نێكی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، له فیلمی (شیرین) ئه‌و ستایلەی پێشووت تێپه‌ڕاند، ئایا چ جیاوازییه‌كت له نێوان (وه‌نه‌وشه) و (شیرین) به‌دی كرد ؟
- زۆر جار بینه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه له رێگای (وه‌نه‌وشه)ه‌وه ناوبانگێكی زۆرم په‌یدا كردبێت، ئه‌مه بۆ یه‌ك خاڵ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه به‌لای منه‌وه زۆر زۆر گرنگه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه من وا بیرده‌كه‌مه‌وه پێویسته ئه‌كته‌ر كه‌م ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام كه ده‌ركه‌وت بتوانێت دڵی بینه‌ره‌كه‌ی رازی بكات، درامای گه‌رده‌لول یه‌ك ئه‌زموونی من بوو، كه ده‌ركه‌وتم و كاراكته‌ری (وه‌نه‌وشه)م تێیدا بینی، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆم لای جه‌ماوه‌ر به‌جێهێشت كه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت به وه‌نه‌وشه با‌نگم بكه‌ن زیاتر له‌وه‌ی به به‌یان با‌نگم بكه‌ن، هه‌ستم كرد كه پێویسته جارێ لێره بوه‌ستم و هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خۆم بكه‌مه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش زۆر له‌و كارانه‌ی پێشكه‌شم كراون ره‌تم كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه من له خۆبایی بم، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه من حه‌ز ده‌كه‌م كه‌م ده‌ركه‌وم و كه ده‌ریشكه‌وتم به كارێكی ئه‌وتۆ بێت كه كاریگه‌ری لای جه‌ماوه‌ر به‌جێ بهێڵێت، سه‌باره‌ت به (شیرین)یش ده‌ڵێم: ئه‌مه بۆ من قوتابخانه‌یه‌ك بوو له سینه‌ما، هه‌روه‌ها به‌ڕای منه‌وه كاك حه‌سه‌ن عه‌لیی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ئه‌ویش بۆخۆی قوتابخانه‌یه‌كه و فیلمه‌كه‌ش بۆ من قوتابخانه‌یه‌ك بوو كه تێیدا بتوانم ئه‌و به‌هره و توانایه‌ی له بواری نواندندا هه‌مه ده‌ری بخه‌م، چونكه من نه‌مده‌زانی توانای من چه‌ندە و زۆر شتی شاراوه‌م هه‌بوو نه‌مده‌توانی ده‌ری بخه‌م كاك حه‌سه‌ن ئه‌و توانایانه‌ی منی به ده‌رخست و وایكرد كه سنوورێكی بۆ تواناكانم نه‌هێشته‌وه، لێره‌وه زۆر سوپاسی ده‌كه‌م، چونكه به راستی ده‌رهێنه‌ره‌كه وا ده‌كات ئه‌و توانا و وزه شاراوه‌ی ئه‌كته‌ر هه‌یه‌تی و ده‌رفه‌تی نییه یان ناتوانێت ده‌ریان بخات، ئه‌و وا ده‌كات ئه‌كته‌ر هه‌موو تواناكانی بخاته گه‌ڕ بۆ كاره‌كه و هه‌رچی شاراوه‌شه وا له ئه‌كته‌ر ده‌كات ئیتر به شاراوه‌یی نه‌مێنێت و ده‌ری بخات.
ئه‌كته‌ر به ته‌نیا ناتوانێت خۆی بجووڵێنێت، پێویسته ئه‌كته‌رێكی باش و شاره‌زای له پشته‌وه بێت كه ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه بۆ هه‌ردوو لا ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر، من یه‌كێكم له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه هه‌ستم ده‌كرد تواناكانم زۆر زیاترن له‌وه‌ی كه هه‌یه، به‌ڵام نه‌مده‌زانی چۆن ئه‌و توانایه بخه‌مه گه‌ڕ و به‌كاری بهێنم له كاره‌كانمدا.
* تۆ ئه‌كته‌رێكی ئافره‌تی واته له یه‌ك كاتدا دوو ئه‌ركت له‌سه‌ر شانه، یه‌كیان ئه‌وه‌یه له كاری ئه‌كته‌ریدا ئه‌ركه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام بده‌یت، دووه‌میشیان پێویسته په‌یامی ئه‌وه بگه‌یه‌نیت كه ئافره‌تیت، ئایا له نێوان سه‌ركه‌وتنی كاری ئه‌كته‌ری و گه‌یاندنی په‌یامی مێیه‌تیدا سه‌ركه‌وتوو بوویت؟
- هه‌رچه‌نده خۆم زۆر ماندوو كردووه و هه‌وڵێكی زۆریشم داوه، به‌ڵام ناتوانم بڵێم سه‌د لە سه‌د سه‌ركه‌وتوو بووم و پێم باشه جه‌ماوه‌ر را و بڕیاری خۆی له‌م بواره بدات و هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ گشت كاره‌كانم بكات، به‌ڵام وه‌ك گوتم تا ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆم خستۆته گه‌ڕ و به جددی كارم كردووه بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانم و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی من، بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه سه‌ركه‌وتن و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه به ته‌واوی و وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته، من ناتوانم بڕیاری له‌سه‌ر بده‌م.
* ئه‌گه‌ر تۆ بینه‌ر بیت، پێتوایه ئافره‌تانی ئه‌كته‌ر توانیویانه كێشه‌ی ئافره‌ت له هونه‌ر به‌گشتی و له سینه‌ما به‌تایبه‌تی به‌رجه‌سته بكه‌ن و وه‌كو خۆی بیگه‌یه‌نن؟
- بێگومان هه‌وڵی زۆر دراوه نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌ن ئافره‌ت به‌ڵكو له زۆر به‌رنامه‌دا پیاوانیش باس له‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌ی زۆر رێكخراوه و ته‌وه‌ر سازكراوه و چه‌ندین فیلمیش به‌رهه‌م هاتووه و ته‌نانه‌ت فیستیڤاڵێكی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵییه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك تا رادده‌یه‌ك وشیار بێت و بیر له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئافره‌تان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها مایه‌ی خۆشحاڵییه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوودا ئێستا ده‌بینین ئافره‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتووه و شان به شانی پیاو به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی خۆی و په‌ره به به‌هره و تواناكانیان دراوه و له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌چاوێكی زۆر به‌رزه‌وه ده‌نرخێنرێن و رێزیان لێده‌گیرێت، بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵلایانه‌ی كه له‌م بواره‌دا دراون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ناتوانین بڵێین ئافره‌ت كێشه‌ی نه‌ماوه له كوردستان، چونكه له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی زۆر پێشكه‌وتووشن، كێشه‌ی ئافره‌ت هه‌یه.
* تۆ له به‌یانه‌وه بووی به وه‌نه‌وشه، ئایا توانیوته له قالبی وه‌نه‌وشه ده‌رچیت و ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنیت و دووباره ببیه‌وه به به‌یان، یاخود ئێستاش هه‌ر زیاتر به وه‌نه‌وشه ناسراویت؟
- وه‌نه‌وشه بۆ من نازناوێكه، هه‌ر ئه‌كته‌رێك ئه‌گه‌ر به كارێك ده‌ركه‌وت و توانیی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و شتێك لای جه‌ماوه‌ر جێ بهێڵێت، بێ گومان به‌و كاراكته‌ره ده‌ناسرێت و بانگ ده‌كرێت، وه‌نه‌وشه نازناوێكی جوان و باش بوو له كاتی خۆیدا، به‌ڵام من هه‌وڵم داوه كه جیاواز بم، ته‌نانه‌ت له فیلمی (شیرین) كاك حه‌سه‌ن هه‌وڵی دا ستایلێكی تایبه‌تم بۆ بدۆزێته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له وه‌نه‌وشه نه‌چێت به‌جۆرێك كه خه‌ڵك بینیان بڵێن ئه‌مه (به‌یان)ه و (وه‌نه‌وشه) یان (شیرین)ه، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م له كاری داهاتوومدا تایپی ئه‌و كه‌سایه‌تییه وه‌ربگرم كه به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌م واته هیچ یه‌ك له (به‌یان و نه‌وشه و شیرین) نه‌بێت، پێموایه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌كتــه‌ری سه‌ركه‌وتووه كه نابێ له یه‌ك قالبدا بمێنێته‌وه.