ساندرا 4 خه‌ڵاتی به‌ ده‌ست هێنا

ساندرا 4 خه‌ڵاتی به‌ ده‌ست هێنا
ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریكی ساندرا پۆلۆك توانی له‌ خولی چله‌مینی خه‌ڵاته‌كانی (هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ر) كه‌ له‌ ئه‌مریكا ساز ده‌كرێت چوار خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت.
ساندرا له‌ ئاستی هونه‌رمه‌ندانی خاوه‌ن زۆرترین جه‌ماوه‌رەو توانی خه‌ڵاتی ئه‌كته‌ری ویستراو له‌ بواری دراما و كۆمیدیا باشترین ئه‌كته‌ری سینه‌مایی گشتی وخه‌ڵاتی باشترین فیلمی كۆمیدی به‌ دیدی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ میلیسا مه‌كارسی و باشترین ئه‌كته‌ری دووانه‌ له‌گه‌ڵ جۆرج كلۆنی له‌ فیلمی(گرافیتی) كه‌ یه‌كێك بوو له‌ فیلمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی ساڵی 2013 و هه‌ر له‌م پێشبڕكێیه‌دا فیلمه‌كه‌ خه‌ڵاتی فیلمی درامی ویستراوی به‌ ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌ویشیان پشت به‌ ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ر ده‌به‌ستێت. دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كان ساندرای ته‌مه‌ن 49 ساڵ له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی نۆكیا له‌ لۆس ئه‌نجلۆس به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی: پێده‌چێت من چه‌ند شه‌وێك دانیشتبم و ته‌نیا ده‌نگم به‌ خۆم دابێت بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵاته‌م به‌ ده‌ست هێناوه‌، چونكه‌ من خۆیشم چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد بتوانم ئه‌و هه‌موو خه‌ڵاته‌ به‌ یه‌ك جار به‌ده‌ست بهێنم و ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌ سینه‌ماییه‌ جیهانیانه‌ له‌گه‌ڵ من له‌ ركابه‌رێتیدا بن، بۆیه‌ من زۆر خۆشحاڵم و زۆریش خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم.
Top