هاسوای له‌ خنكان رزگاری بوو

هاسوای له‌ خنكان رزگاری بوو
پێده‌چێت ئه‌و سه‌ركه‌وتن و نازناوانه‌ی كه‌ ئان هاسوای ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریكی به‌م دواییه‌ له‌ كاره‌ سینه‌ماییه‌كانیدا به‌ده‌ستی هێناون نه‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خۆشی و شادی بۆ بهێنن و چاو و زار لێی دا بێت، چونكه‌ به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك له‌ كاتی مه‌له‌ كردن خه‌ریك بوو بخنكێت ئه‌گه‌ر له‌ دوا ساته‌كاندا هاوكاریی خوا و هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگاری نه‌كردبا.
ئان كه‌ به‌ یاوه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ كه‌ناره‌كانی ئۆهایا له‌ هاوای خه‌ریكی مه‌وله‌وانی بوون و وێنه‌گرانی باباراتزی له‌ بۆسه‌دا بوون بۆیان بۆ گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێ له‌و ساتانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی وروژێنه‌ر بینران، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی دووركه‌وته‌وه‌ شه‌پۆڵێكی به‌هێزی ده‌ریا هات و رایكێشا بۆ ناو قوڵایی ده‌ریا و خه‌ریك بوو بخنكێت و ده‌ستی به‌ هاوار كردن و داوا كردنی یارمه‌تی كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی دوور بوو ئاگای له‌ ده‌نگی نه‌بوو، تا یه‌كێك له‌ پیاوانی فریاگوزاری گوێی له‌ ده‌نگی بوو، زۆر به‌ خێرایی چووه‌ ناو ده‌ریا و توانیی رزگاری بكات و دوای ئه‌وه‌ی هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌، شۆلمانی هاوسه‌ری فریاگوزاری خێرا و پێویستی بۆ ئه‌نجامدا و هه‌وڵیدا سه‌ره‌تا به‌ هۆش خۆی بهێنێته‌وه‌، دوای ماوه‌یه‌ك ئان كه‌ تووشی شۆك هاتبوو به‌ هۆش خۆی هاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هاو‌سەره‌كه‌ی زۆر سوپاس و ستایشی پیاوه‌ فریاگوزاره‌كه‌ و تیمه‌كه‌یان كرد كه‌ له‌ وێ بوون و توانییان له‌ مردن رزگاری بكه‌ن.
Top