شه‌زا: كازم ساهر گرێی ده‌روونی هه‌یه
شەزا حه‌سون له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌نده عێراقییه‌كان وتی: له عێراق هونه‌رمه‌ندی زۆر به توانا هه‌ن كه شایسته‌ی رێز و ته‌قدیرن، من زۆر سه‌رسامم به ده‌نگی ماجد ئه‌لموهه‌ندیس و زۆر حه‌ز له و هه‌سته‌ی ماجید ده‌كه‌م كه گۆرانییه‌كانی پێ هه‌ڵده‌بژێرێت و پێموایه هه‌ستێكی تایبه‌تە و كاتێكیش له‌گه‌ڵ ماجید به‌یه‌كه‌وه ده‌بین له ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵه‌كاندا هه‌ست به شانازی و خۆشییه‌كی زۆر ده‌كه‌م، چونكه ئه‌ستێره‌یه‌كی خۆشه‌ویسته وئه‌و هونه‌رمه‌نده عێراقییه‌یه كه له ئاهه‌نگه‌كاندا پێویسته بوونی هه‌بێت. سه‌باره‌ت به كازم ساهیریش شه‌زا ده‌ڵێ: پێموایه كازم تووشی گرێیه‌كی ده‌روونی بووه‌ته‌وه كه وای لێده‌كات یارمه‌تی كه‌س نه‌دات، من كازمم زۆر زۆر خۆشده‌وێ، عێراقییه‌كان واناسراون كه ده‌گه‌نه ئاستێكی به‌رز و ناوبانگێكی زۆر به ده‌ست ده‌هێنن هه‌وڵ ده‌ده‌ن یارمه‌تی ده‌ورووبه‌ری خۆیان بده‌ن، به‌ڵام كازم تووشی گرێیه‌ك بووه یارمه‌تی كه‌س نادات له ترسی ئه‌وه‌ی شوێنی له‌ق بكه‌ن.