ماجیده ئەلرومی: شانازی بە رەگەزنامەی لوبنانییەوە دەكەم
یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی ماجیدە كرایه‌وه ئه‌وه‌بوو كه به نهێنی داوای ره‌گه‌زنامه‌ی به‌حرێنی كردووه، ماجیده به توندی ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: من رێزم بۆ گه‌لی به‌حرێن و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هه‌یه، به‌داخه‌وه زۆر سه‌رچاوه هه‌یه ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن راستییه‌كان بشێوێنن و به شێوه‌یه‌كی نا دروست باسی بكه‌ن وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تێك كه دژی من له ئارادایه و پێشتریش زۆر له هونه‌رمه‌ندان رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، ماجیده زیاتر وتی: مێژووی من شایه‌دی ئه‌وه‌م بۆ ده‌دات كه به درێژایی ته‌مه‌نی هونه‌ریم ته‌نیا و ته‌نیا پشتگیریم له مافه ره‌واكانی گه‌لان كردووه و پاڵپشتێكی به‌هێزی داواكاری ئازادی و دادپه‌روه‌ری و رێزگرتن له ئایینه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری بووم، سه‌باره‌ت به داواكاری وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌حرێنیش وتی: من شانازییه‌كی زۆر به ره‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی خۆمه‌وه ده‌كه‌م و ئاماده نیم به هیچ ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه‌ی بگۆڕمه‌وه، له هه‌مان كاتدا رێزم هه‌یه بۆ گه‌لی به‌حرێن.