دیمی مۆر ده‌یه‌وێ به‌ یه‌كجاری هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ بیر بكات

دیمی مۆر ده‌یه‌وێ به‌ یه‌كجاری هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ بیر بكات
ساڵی 2013 بۆ خانمه‌ ئه‌كته‌ر دیمی مۆر یه‌كێك بوو له‌ ساڵه‌ ناخۆش و پڕ گرفته‌كان به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2005 ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی ئاشتۆن كۆتشر پێكهێنا، له‌م ساڵه‌دا ناكۆكییه‌كانیان بووه‌ بابه‌تێكی گه‌رم بۆ میدیا جیهانیه‌كان، چونكه‌ دیمی به‌ ته‌مه‌ن زۆر له‌ كۆتشر گه‌وره‌تره‌، ئه‌مه‌ش بارێكی ده‌روونی ناخۆشی بۆ دیمی دروستكرد.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م هاوسه‌رێتییه‌ به‌ جیابوونه‌وه‌ كۆتایی هات، به‌ڵام جیابوونه‌شیان دیسان كه‌وته‌ به‌ر هێرشی میدیاكان، بۆیه‌ دوای جیابوونه‌وه‌یان مۆر بڕیاریدا هه‌رچییه‌كی په‌یوه‌ندی به‌ ئاشتۆنه‌وه‌ هه‌بێت له‌ناوی به‌رێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی له‌ ماوه‌ی پێش ده‌ستگیرانیدا كاتێك داوای هاوسه‌ری لێی كرد پێشكه‌شی كرد بوو و نرخه‌كه‌ی به‌ 250 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت به‌ نهێنی فرۆشتی، مۆر ئه‌ڵقه‌كه‌ی فرۆشته‌ زێڕینگرێكی ناوداری ناوچه‌ی بیڤرلی هێلز، له‌م باره‌یه‌وه‌ كه‌سێكی نزیك له‌ دیمی به‌ گۆڤاری (ستارز)ی ئه‌مریكی راگه‌یاند: ئاشتۆن دڵی مۆری شكاندووه‌ بۆیه‌ هه‌ر شتێك كه‌ به‌ بیری بهێنێته‌وه‌ ئازاری ده‌دات و تووشی خه‌مێكی زۆری ده‌كات ئه‌ویش ده‌یه‌وێ به‌ خۆشی و كامه‌رانی بژی دوور له‌ خه‌م و ناخۆشی.
شایا‌نی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئاشتن خیانه‌تی له‌ مۆر كرد جیابوونه‌وه‌ و ئێستاش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میلا كونیس هه‌یه‌ و مۆریش ده‌یه‌وێ له‌و گرفته‌ی رزگاری بێت.
Top