زه‌ینه‌ب چی به‌سه‌ر هاتووه‌؟

زه‌ینه‌ب چی به‌سه‌ر هاتووه‌؟
ئه‌گه‌رچی خانمه‌ ئه‌كته‌ری توركی میرڤی بۆلگۆر رۆڵێكی جوان و سه‌ركه‌وتووی له‌ زنجیره‌ درامای (حریم السلطان) دا هه‌بوو و به‌ هۆی ئه‌و رۆڵه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆری له‌و وڵاتانه‌دا په‌یداكردووه‌ كه‌ زنجیره‌كه‌ی تێدا نمایش كرا، هه‌روه‌ها له‌ توركیاش، به‌ڵام كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری زنجیره‌كه‌ میرڤی له‌ هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئاگادار كرده‌وه‌ و هۆشداری داێی ئه‌گه‌ر وازیان لێ نه‌هێنێت ئه‌و رۆڵه‌ی پێی سپێردراوه‌ ده‌یدات به‌ كه‌سێكی دیكه‌.
كۆمپانیای Tims Production میرڤی ئاگادار كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ یانه‌ی شه‌وان دوور نه‌كه‌وێته‌وه‌ ئه‌وا دوور نییه‌ ئه‌و رۆڵه‌ی پێی سپێردراوه‌ لێی بسه‌نرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر واز له‌و ره‌فتارانه‌ نه‌هێنێت، چونكه‌ به‌پێی كۆمپانیای ناوبراو : میرڤی شه‌وانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ یانه‌كانی شه‌وان ده‌بنیرێت ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ده‌كاته‌ سه‌ر ناوبانگی خۆی و دواتریش ره‌نگه‌ كار بكاته‌ سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریی زنجیره‌كه‌ و له‌ كۆتاییشدا كۆمپانیا ناوبانگ له‌ ده‌ست ده‌دات و له‌رووی ماددیشه‌وه‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت، چونكه‌ ئێستا ئه‌و ده‌رچوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بووه‌ته‌ باسی زۆربه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا.
شایه‌نی باسه‌ بڕیار وابوو میرڤی ڕۆڵی سولتانه‌ نوربانو ببینێت له‌ به‌شی چواره‌می زنجیره‌كه‌.
Top