ماگی: دایكم سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و سه‌ركه‌وتنمه‌

ماگی: دایكم سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و سه‌ركه‌وتنمه‌
كچه‌ ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ئه‌مریكی ماگی گریسی، دایكی خۆی به‌ نموونه‌ی فیداكاری و به‌خشنده‌یی وه‌سف ده‌كات و سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی له‌ كاری هونه‌ری بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئه‌و دگه‌ڕێنێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ ناخۆشترین ساته‌كانی ژیانیدا هانیداوه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ خوێندن و له‌ هه‌مان كاتدا كاری كردووه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی كچه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌رێك.
ماگی پاڵه‌وانی زنجیره‌ی (لوست) له‌ باره‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆی له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ دوای جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوكی ناچار بوو ئۆهایۆ جێبهێڵێت و روو لە لۆس ئه‌نجلۆس بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ قۆناغی ناوه‌ندی واز له‌ خوێندن بهێنێت، چونكه‌ دووچاری گرفتێكی ئابووریی گه‌وره‌ بوونه‌وه‌، به‌ڵام دایكی هانیدا له‌ لۆس ئه‌نجلۆس به‌ دوای حه‌زه‌كانی خۆیدا بێت و یارمه‌تیدا له‌ بواری هونه‌ری به‌رده‌وام بێت.
ماگی ده‌رباره‌ی دایكی ده‌ڵێت: دایكم سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه‌ بۆ من و به‌ نموونه‌ی به‌رزی خۆم و نزیكترین و ئازیزترین هاوڕێی ژیانی خۆمی ده‌زانم، هه‌روه‌ها خۆم زۆر به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه‌ دایكێكی به‌م شێوه‌یه‌م هه‌یه‌، دایكم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكم به‌ریتانییه‌ منیش ئێستا خۆشه‌ویستییه‌كی بێ سنوورم بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌یه‌ و حه‌ز ده‌كه‌م زۆربه‌ی كاته‌كانم له‌وێ به‌سه‌ر به‌رم ئه‌مه‌ش هه‌مووی بۆ خۆشه‌ویستیی دایكم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
Top