هەولێر یادی ڕۆژی جیهانی سینەما دەكاتەوە
لەمبارەیەوە شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر بە "گوڵان"ـی ڕاگەیاند، ئێمەش وەك تەواوی وڵاتانی جیهان ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنین بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە، كە لە جیهان بایەخێكی زۆری پێدەدرێت، لای خۆشمان بە نیازین ئێوارەی ڕۆژی شەممە، بەچەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەو یادە بكەینەوە، ئەویش بە نیشاندانی چەند فیلمێك لە هۆڵی سینەمایی ڕۆیال مۆڵ و بە ئامادەبوونی هەر دوو ئەكتەری سەرەكی لە فیلمی (كچی كافرۆش).
پەیامی ئێمە لەو ڕۆژەدا ئەوەیە، با ئیتر كۆتایی بێنین بە ڕق و كینە و بە چاوی خۆشەویستییەوە بڕوانینە یەكتر و جارێكی دیكە، یەكتر لە ئامێز بگرین.