شه‌هێن جه‌مال: دووپشك منی زیاتر به‌جه‌ماوه‌ر ناساند
* رووكردنه بواری نواندن بڕیارێكی تایبه‌تی خۆت بوو و ئایا هیچ ئاسته‌نگ و رێگریت بۆ دروست نه‌بوو؟
- بڕیارێك بوو له‌لایه‌ن خۆم و كاروانی هاوسه‌رمه‌وه درا ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی كه من بچمه نێو بواری هونه‌ره‌وه و سوپاس بۆ خوا تا ئێستاش به‌رده‌وامم و هیچ رێگرییه‌كم نییه.
* تۆ پێشتر له كلیپدا به‌شداریت كردووه، بۆچی وازت هێنا و لێی دووركه‌وتیته‌وه، له كاتێكدا زۆر له ئه‌ستێیره جیهانییه‌كان به‌شداری له كلیپدا ده‌كه‌ن؟
- هه‌موو كه‌سێك كه روو له بوارێكی نوێ ده‌كات سه‌ره‌تایه‌ك تا راده‌یه‌ك جیاوازه، منیش وه‌ك سه‌ره‌تا به‌شداریم له كاری كلیپ كرد، به‌ڵام ئێستا حه‌ز به كاری كلیپ ناكه‌م، چونكه وه‌كو وتم ئه‌وه بۆ من ته‌نیا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بوو.
* له (گه‌رده‌ولوول و دووپشك و كش ومات، لاپه‌ڕه‌كانی كه‌ركوك) و چه‌ندین كاری دیكه‌دا به‌شداریت كردووه له كامیان زیاتر دڵخۆش بووی و پێتوایه زیاتر له جه‌ماوه‌ره‌وه نزیك بوویته‌وه؟
-هه‌ر یه‌كێك له‌و درامایانه‌ی كه باست كردن ناوه‌ڕۆكی جیاوازه و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ریشی جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زیاتر منی ناساند و به جه‌ماوه‌ری ئاشنا كردم، زنجیره درامای دووپشك بوو و لێره‌وه به پێویستی ده‌زانم ده‌ستخۆشی له ده‌رهێنه‌ر و ستافه‌كه‌ی بكه‌م.
* هیچ كارێك هه‌یه پێشكه‌شت كرا بێت و ره‌تت كردبێته‌وه و بۆچی؟
-به دڵنیاییه‌وه زۆر كار هه‌بووه ره‌تم كردۆته‌وه، له‌به‌ر زۆر هۆكار له‌وانه‌یه سیناریۆكه‌ی به دڵم نه‌بووه یان ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی له سیناریۆكه‌دا بۆ من دیاریكراوه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی من نه‌گونجاوه.
*زۆر باس له (قاقا) كرا، ئه‌م كاره بۆ تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
- ئه‌وه‌ش وه‌ك كاره‌كانی دیكه كه تێیدا به‌شدار بووم، ته‌جروبه‌یه‌ك بوو بۆ من، تاكو له درامای كۆمیدی به‌شداری بكه‌م، ئه‌وه‌ی زۆر بۆ من گرنگ بوو له (قاقا) كۆمه‌ڵه كه‌سێكی باشم له نزیكه‌وه ناسی و زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م.
* ئه‌و رۆڵانه چین كه زیاتر له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی تۆدا ده‌گونجێن وه‌ك شه‌هێن جه‌مال؟
-ئه‌كته‌ر پێویسته له‌هه‌موو ستایل و رۆڵه‌كاندا شاره‌زایی هه‌بێت، به‌ڵام من زیاتر هه‌ستم به‌وه كردووه كه له رۆڵی عاتیفی خۆم زیاتر ده‌بینمه‌وه، ئه‌مه‌ش چونكه فیگه‌ری من وایه.
* زیاتر له جارێك خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌رت به‌ده‌ستهێنا له كوردستان و له فیسیتڤاڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش پاڵێوراو بوویت بۆ خه‌ڵاتی به‌رز، ئایا كه‌س له پشت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی تۆوه بوو یاخود بۆ به‌هره و توانای تۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- تا ئێستا دوو جار خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌رم به‌ده‌ستهێناوه له كوردستان و جارێكیشیان پاڵێوراو بووم له فیستیڤاڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به فیلمی (دڵی سوور)، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی رێزلێنانیشم به ده‌ستهێناوه، بێگومان ماندوو بوونی خۆم و هاوكاری و پاڵپشتیی ده‌وروبه‌ر و خانه‌واده‌كه‌م رۆڵیان هه‌بووه له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه.
* هه‌میشه كورته فیلمه‌كانت له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بوون و خۆیشت پاڵێوراوی خه‌ڵاته‌كان بوویت، ئه‌مه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه هەیە؟
- بێگومان هه‌ر سیناریۆیه‌ك باش نه‌بێت یان ده‌رهێنه‌ر له ئاستێكی به‌رزدا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌كته‌ره‌كان پاڵێوراو نابن بۆ خه‌ڵاته‌كان.
* له ته‌مه‌نێكی زوودا ده‌ستكه‌وتی هونه‌ریت زۆربوون، ئایا خۆت به ئه‌ستێره ده‌زانی؟
- زۆر سوپاس بۆ ئه‌و پرسیاره، به‌ڵام من ناتوانم به‌خۆم بڵێم ئه‌ستێره و ئه‌و كارانه‌شی كه تا ئێستا كردوومه حه‌زم كردووه خزمه‌تێكی هونه‌ری به هونه‌ری كوردی بكه‌م و هیوادارم ئه‌م خزمه‌ته‌م لێ قبول بكه‌ن، چونكه ئامانجی من خزمه‌ت كردنه به هونه‌ری كوردی.
* تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌كته‌ری سینه‌ما و شانۆ جیان، ئایا ئه‌كته‌رانی ئێمه توانیویانه خۆیان به ئه‌كته‌ری شانۆ یان سینه‌ما دابنێن و تێیدا پسپۆر بن، یاخود بۆ ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌كی نییه؟
- بێگومان ئه‌كته‌ری سینه‌ماو شانۆ جیاوازن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌كته‌ر هه‌یه له یه‌ك كاتدا له سینه‌ما و له شانۆدا كار ده‌كات، له‌نێو ئه‌كته‌رانی كورد كه‌سانی سه‌ركه‌وتوومان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا هونه‌ر نه‌بووه به پیشه و كه‌س ناتوانێت به هونه‌ر خۆی به‌خێو بكات و هه‌موو كات هونه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ندان كاری دووه‌مه و چووه‌ته بوارێك كه ناسین و خزمایه‌تی رۆڵی تێدا ده‌بینی، ئه‌گه‌ر خزم یان ناسیاوێكت له رێكخراوێكی هونه‌ریدا كار نه‌كات ده‌ستبه‌جێ كاره‌كه‌ت ناكرێت، بۆیه ده‌ڵێم وه‌رن با هه‌موومان هونه‌رێكی پاك و بێ خه‌وش پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری كوردی نه ڕوات به لای درامای توركی و رۆژئاوایی، هیوادارم وه‌زاره‌ت كار بۆ كه‌سی شیاو بكات.
* ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كان توانیویانه په‌یامی خۆیان له رێگای نواندنه‌وه بگه‌یه‌نن وه‌ك ئافره‌ت؟
- به‌ڵێ زۆربه‌ی په‌یامه‌كان گه‌یشتوون و زۆر جار كۆمه‌ڵگا واده‌كات خانمه هونه‌رمه‌نده‌كان دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئامانجی ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌یه كه په‌یامه‌كانمان بگات وه‌ك ئافره‌ت.
* كۆمیدیا په‌یامی خۆی هه‌یه، ئایا مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شداری له كۆمیدیادا ده‌كات ته‌نیا به ستایلی كۆمیدی ناوسراو بێت؟
- هه‌موو بوارێكی هونه‌ری په‌یامی خۆی هه‌یه، بۆیه كۆمیدیاش په‌یامی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، عادل ئیمام ده‌ڵێت: بۆیه خه‌ڵك ده‌خه‌مه پێكه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی بگریێن، ئه‌م وته‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر له كۆمیدیاش كار بكه‌ی مه‌رج نییه ته‌نیا بۆ پێكه‌نین و كۆمیدیا بێت.
* ئه‌كته‌ر چۆن ده‌توانێت له كۆمیدیا و كاری دیكه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت به یه‌ك ئاست؟
- زۆر ئه‌كته‌ر هه‌یه له هه‌ردوو بواری كۆمیدیا و تراژیدیاش زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، من بۆخۆم هه‌ست ده‌كه‌م له تراژیدیاش سه‌ركه‌وتووم
* كاری داهاتووت چی ده‌بێ؟
- زۆر كارم له‌به‌ر ده‌سته، به‌ڵام جارێ بڕیارم له‌سه‌ر هیچیان نه‌داوه، كه بڕیاریشم له هه‌ر كارێكدا رایده‌گه‌ینم.