كه‌سێكی نزیكی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی بۆلیۆد كارینا كاپور نهێنییه‌كی نوێی ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئاشكرا كرد كه زۆر دووره له‌واقع و له‌وه‌ی پێی ناسراوه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌یه كه زۆر جار به ئاشكرا ده‌ری ده‌بڕێت و ئه‌مه‌ش ره‌نگه كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تیی. رانبیر كاپوری ئامۆزای كارینا كاپور له دیمانه‌یه‌كدا به ئاشكرا رایگه‌یاند كه كارینا رقی له هه‌موو هاوڕێكانی خۆیه‌تی و چه‌ند جارێك زۆر به دڵنیاییه‌وه ئه‌م وته‌یه‌ی دووباره كرده‌وه، له بهرنامهیەكدا كه هه‌ردووكیان تێیدا به‌شدار بوون له وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی رانبیر ئه‌م وشه‌یه‌ی دووباره كرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان بوو كارینا خۆیشی ئه‌مه‌ی دووپات كرده‌وه و ره‌تی نه‌كرده‌وه و له‌م باره‌یه‌وه و گوتی: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ من گرنگ نییه، چونكه من له ده‌ره‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان هاوڕێم زۆره و به پێویستی نازانم هاوڕێی زیاترم هه‌بێت، شایانی باس كردنه دوای جیابوونه‌وه‌ی له سه‌یف عه‌لی خانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك جار سه‌ردانی كردووه له كاتی وێنه‌گرتنی فیلمێكی نوێی له‌گه‌ڵ كاترینا كایف.