نیكۆڵ شریزینگه‌ر به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌ناسرێت كه له چه‌ندین بواردا سه‌ركه‌وتوو و خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی زۆره، چونكه گۆرانیبێژ و تێكستنووس،كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌له‌فزیۆنی، سه‌ماكار، و نمایشكاری جلوبه‌رگ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌كته‌رێكی دیاری بواری سینه‌مایه. له هه‌موو بواره هونه‌رییه‌كاندا نیكۆڵ سه‌ركه‌وتوو بووه و توانیویه‌تی جه‌ماوه‌رێكی زۆر بۆ خۆی په‌یدا بكات و جێی په‌نجه‌ی دیار بێت، ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌و بوارانه‌دا زۆر جار، هونه‌رمه‌ندان بێزاریی و توڕه بوونی خۆیان له‌م كاره‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام نیكۆڵ رایه‌كی تا رادده‌یه‌ك جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه و پێیوایه هیچ كارێك نییه مرۆڤ ئه‌نجامی بدات بێ ئه‌وه‌ی باجی هه‌بێت و ده‌ڵێت: زۆرم له‌لا سه‌یره كاتێك هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندان دڵته‌نگی و بێزاریی خۆیان له جه‌ماوه‌ر ده‌رده‌بڕن، یان زۆر به توندی دژی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن به‌رامبه‌ر گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌ك یان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هونه‌رمه‌ندان، من به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیریی له‌وه ناكه‌م كه ئازادیی هیچ كه‌سێك ببه‌زێنرێت له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ن ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت و شوێنی خۆی له دڵی به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ر نه‌كردبێته‌وه، نه كه‌س خۆشی ده‌وێ و نه كه‌سیش ئاماده‌یه دژی بوه‌ستێته‌وه و بیشكێنێته‌وه، بۆیه كاتێك باسی من ده‌كرێ یان ره‌خنه‌م لێده‌گیرێ من ئه‌و كات هه‌ست ده‌كه‌م شتێكم كردووه. ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستیی جه‌ماوه‌ریش بۆ هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێ: تاكه سه‌رمایه‌ی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بریتییه له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆیه كاتێك جه‌ماوه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ند بنوێنێت ئه‌گه‌ر به دڵیشی نه‌بێت پێویسته قبوڵی بكات، چونكه ئه‌مه‌یه باجی سه‌ركه‌وتن و پێویسته هونه‌رمه‌ند خۆی لێ نه‌دزێته‌وه.