كچه ئه‌كته‌ری هیندی سۆنام كاپور به باڵیۆزی ماركه‌ی جیهانی جلوبه‌رگ (SIFW» 2013») به‌شداریی له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا كرد كه به‌م بۆنه‌یه له مۆمبای ئه‌نجامدرا. له ئاهه‌نگه‌كه‌دا سۆنام كاپور جیاواز له ده‌ركه‌وتنه‌كانی پێشووی به ته‌نووره‌یه‌كی كورتی سه‌رنجڕاكێش هاته سه‌ر ته‌ختەی شانۆ ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی ئاماده‌بووان كه پێشتر به‌م شێوه‌یه نه‌یانبینی بوو، به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك كچێكی موحافیز خۆی نیشانداوه ته‌نانه‌ت له فیلمهكانیشیدا هه‌وڵیدا ئه‌و سنوورانه نه‌به‌زێنێت كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێی ناسرابوو، چونكه به‌دیه سه‌وزه‌كه‌ی زۆر ته‌نك بوو و بە له‌شییه‌وه ده‌نووسا ئه‌مه‌ش وایكرد زیاتر سه‌رنجڕاكێش بێت. سۆنامیی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له ساڵی 2007 له یه‌كه‌م كاری هونه‌ریدا ده‌ركه‌وت به‌ناوی (ساواریا) له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ناوداری هیندی رانبیر كاپور و له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی هیندستان سانجای لیلا بهانسالی بوو و له‌و كاته‌وه به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره ناسراو و سه‌ركه‌وتووه‌كانی هیندستان داده‌نرێت و له چه‌ندین فیلمی هیندیدا به‌شداری كردووه و یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانی بۆڵیۆد.