كـــازم ســــاهر توانای دەربڕینی زیاترە

كـــازم ســــاهر توانای دەربڕینی زیاترە
لە راپرسیەكدا كە ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی گۆڤاری(زهرە الخلیج) ئەنجامیداوە دەربارەی ئەو هونەرمەندە كە گۆرانییەكانی زیاتر گوزارشت لە كەسایەتی دەكەن یاخود دەربڕی واقیعی زۆرترین چینی كۆمەڵگەن، گۆرانیبێژی عێراقی كازم ساهر بە پلەی یەكەم هات بە رێژەی 62%.

لە پلەی دووەمیش هونەرمەندی سعودی محەمەد عەبدە بە 23% و لە پلەی سێیەمیش گۆرانیبێژی لوبنانی راغب عەلامە بە 15% هاتن، شایەنی گوتنە راپرسیەكە تەنیا لە نێوان ئەم سێ گۆرانیبێژەدا بوو.
Top