رۆزبىَ: زۆر بیرى كوردستان ده‌كه‌م
دیمانه:هێمن قه‌سره‌یى
[email protected]
* ئایا بلاَوبوونه‌وه‌ى سیدیه‌ك به‌ناوى تۆ پێش ئه‌وه‌ى به فه‌رمی بلاَو بێته‌وه تاچه‌ند كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌لبوومه‌كه‌ت؟
_ سوپاس بۆ خودا كاریگه‌رییه‌كى زۆرى نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوالێته‌كه‌ى زۆر خراپ بوو، هه‌روه‌ها ده‌نگێكى زیاده‌ى زۆریش له‌ناو گۆرانییه‌كان هه‌ستى پىَ ده‌كرا.
* تازه‌گه‌ریت له سیدیه‌كه‌تدا كردووه، ئامانجت له‌و كاره چى بووه و به‌رامبه‌ر به‌و تازه‌گه‌ریه ره‌خنه‌ت لێگیراوه یان ده‌ستخۆشیت لێكراوه ؟
_ راسته، من مه‌به‌ستم له‌و كاره ئه‌وه بووه كه سه‌رنجى زۆر له گه‌نجان رابكێشم بۆ ئه‌وه‌ى كه‌متر گوىَ له موزیكى بیانى بگرن و زیاتر سه‌رنجیان بۆ موزیكى كوردى رابكێشم و پێویستیه‌كانیان جێبه‌جىَ بكه‌م. تا ئێستاش له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ده‌ستخۆشى زۆرم لێكراوه، به‌داخه‌وه هه‌ندىَ كه‌سیش دژ به بیروبۆچوونى جیاواز و نوێن، رێزم هه‌یه بۆ بۆچوونى ئه‌وانیش.
* دایكى به‌رِێزت شاعیرى ناودار(سیمین چایچى) تاچه‌ند كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى روو بكه‌یته گۆرانى وتن؟
_ هه‌میشه ئه‌وه‌م وتووه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دایكى من شاعیر و نووسه‌ر بووه، ماڵى ئێمه جێگه‌ى هاتووچۆى زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش من زۆر هاندرام به‌ره‌و كارى هونه‌رى، به‌لاَم وه‌ك گۆرانى وتن، به یه‌كجاری برِیارمدا كه گۆرانى بڵێم.
* زۆربه‌ى گۆرانیه‌كان له ئاواز و دابه‌شكردنى خۆتن، ئایا ئه‌وه بۆچى ده‌گه‌رِێته‌وه؟
_ زیاتر ئیشى من مۆسیقایه، گۆرانى وتن ئیشى دووه‌مى منه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه زۆربه‌ى گۆرانیه‌كان له‌ئاواز و دابه‌شكردنى خۆمن.
* رۆزبىَ به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى له كۆلێژ یان په‌یمانگه‌ى هونه‌رى خوێندویه‌تى؟
_ به‌ڵىَ من په‌یمانگاى موزیكم ته‌واو كردووه و له‌زانكۆى تارانیش خوێندوومه، به‌لاَم مرۆڤ به خوێندن نابێته هونه‌رمه‌ند، خوێندنى ئه‌كادیمى ته‌نیا یارمه‌تیه‌كى زۆرت ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌هره‌یه‌ى كه له‌تۆدایه گه‌شه‌ى پىَ بده‌یت.
* كه‌ى كلیپه نوێیه‌كه بلاَو ده‌كه‌یته‌وه؟ ئه‌كرێت هه‌ندىَ زانیاریمان بده‌یتىَ له‌باره‌ى ناوى ده‌رهێنه‌ر و شوێنى وێنه‌گرتنى كلیپه‌كه؟
_ كلیپى نوێى من ئێستا له پرۆدۆكت دایه، كارى وێنه‌گرتنه‌كه‌ى له ناوچه‌ى گه‌رمسه‌ر له ئێران بۆ ده‌كرێت، ناوى گۆرانیه‌كه كه‌نیشكه‌یه به هه‌ردوو زاراوه‌ى سۆرانى و كرمانجى وتوومه، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌شى هه‌مان ده‌رهێنه‌رى كلیپى كۆچه كه به ناوى هونه‌رى هیڤا ئیش ده‌كات.
* دوا تراكى ئه‌لبومه‌كه ریمێكسه ئه‌وه شتێكى نوێیه له‌كوردستاندا ئه‌وه چۆن بوو؟
_ راسته ئه‌وه له كوردستان نوێیه، به‌لاَم له دنیادا ئه‌و كاره ده‌مێكه كراوه و پێم وانییه له‌و بابه‌ته‌دا كارێكى گه‌وره‌م كردبێت.
* له باشورى كوردستان چۆن پێشوازیت لێكرا؟
_ به‌رِاستى پێشوازییه‌كى پرِ له رێز و خۆشه‌ویستیم لێكرا، خه‌ڵك ئه‌وه‌نده به خۆشه‌ویستى پێشوازى له من كرد كه گه‌رِامه‌وه بۆ تاران چاوم پرِ بوو له فرمێسك. زۆر بیرى ئه‌وىَ ده‌كه‌م.
* جگه له گۆرانى وتن نیازى چى ترت هه‌یه بۆ نموونه به‌شداریكردن له‌فیلمێكى سینه‌مایى، تۆ بیرت له‌وه كردۆته‌وه؟
_ ئێستا نا، به‌لاَم بۆ ریكلام یه‌ك دوو بیرۆكه‌م ئاراسته كراوه كه ئێستا بیرى لێده‌كه‌مه‌وه، من وه‌ك گۆرانیبێژ و موزیكژه‌نێك به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ فیلمى سینه‌ماییش تا ئێستا بیرم لىَ نه‌كردۆته‌وه.
* له‌گۆرانیبێژانى كورد، فارس، عه‌ره‌ب و ئه‌وروپى رۆزبىَ به كام هونه‌رمه‌ند سه‌رسامه؟
_ به هه‌موویان، هه‌ر گۆرانیبێژێك كارێكى جوانى هه‌یه كه ئێمه ئه‌توانین چێژى لىَ وه‌ربگرین.
* تا ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌ت له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه چۆن پێشوازى لێكراوه؟ تاچه‌ند دڵنیاى له‌سه‌ركه‌وتنى؟
_ زۆر زۆر زۆر پێشوازییه‌كى باشى لێكراوه، قه‌ت چاوه‌رِێى ئه‌و پێشوازییه‌م نه‌ده‌كرد، ئه‌زانم سیدییه‌كه‌م له‌كاتێك بلاَو كرایه‌وه كه زۆر له هونه‌رمه‌ندانى تریش سیدى خۆیان بلاَو كرده‌وه، به‌لاَم سیدییه‌كه‌ى من سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێنا، پێم وایه هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به‌وه ده‌كات كاتێك گۆرانییه‌كانم له هه‌موو شوێنێك ده‌بیسترێن.
* كه‌ى دێیته‌وه باشوورى كوردستان؟
_ زوو به زوو دێم(به‌پێكه‌نینه‌وه).
*تۆ زیاتر حه‌ز به سازدانى كۆنسێرت ده‌كه‌ى یان ئاهه‌نگ و له‌داهاتوودا كامیان ئه‌نجام ده‌ده‌ى؟
_ راستیه‌كه‌ى من زیاتر حه‌زم له كۆنسێرته و پێشموایه ستایله‌كه‌ى من زیاتر له‌گه‌ڵ كۆنسێرت ده‌گونجێت نه‌ك ئاهه‌نگ، به‌دڵنیاییه‌وه كۆنسێرت ئه‌نجام ده‌ده‌م.
* زیاتر كام گۆرانى خۆت زیاتر لات خۆشه‌ویستن ئه‌وانه‌ى ریتمى خاو و غه‌ریبین یان ئه‌وانه‌ى خێران؟
_ هه‌ر یه‌كێكیان بۆ رۆژێك به‌شێك له‌هه‌ستى من پیشان ده‌دات، بۆیه هه‌موویانم خۆش ده‌وێن.
* تاچه‌ند سوود له‌ئینته‌رنێت وه‌رده‌گریت بۆ مه‌به‌ستى هونه‌رى خۆت؟
_ زۆر زۆر، ئێستا ئیمه‌یله‌كه‌ى من به‌رده‌وام له‌لایه‌ن وێب ماسته‌ره‌كه‌ى من به‌رده‌وام چێك ده‌كرێت تاكو به‌رده‌وام ئاگاداربین له‌بیروبۆچوونه‌كانى خه‌ڵك. له فه‌یس بووكیش كه ئه‌ویش به‌ده‌ست وێب ماسته‌ره‌كه‌مه راسته‌وخۆ خه‌ڵك له‌هه‌موو شتێك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه. من به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانم له‌پێوه‌ندیدابم.
* دوا وته‌ت بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت چییه؟
_ پرِ به دڵ ده‌ڵێم هیوادارم به‌رده‌وام خزمه‌تى جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستم بكه‌م و به‌رهه‌مى منیان به دڵ بێت.