جۆهانسۆن جیاوازه
سكارلێت هه‌روه‌ها به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، من ئافره‌تێكی زۆر ئاساییم و هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر له زوومی كامیراكان دوور بكه‌ومه‌وه به‌تایبه‌تی له ئاهه‌نگه تایبه‌تییه‌كان، چونكه زۆر له هونه‌رمه‌ندان پێیان ئاساییه كه كاتێك بێهۆشن وێنه‌یان بگیرێت و له‌نێو خه‌ڵكیدا بڵاو ببێته‌وه، به‌ڵام من پێموایه هه‌ندێك جار ده‌بێ رۆژنامه‌نووسان و به‌تایبه‌تی وێنه‌گران تایبه‌تمه‌ندێتی هونه‌رمه‌ندان بپارێزن، چونكه ئێمه‌ش وه‌ك هه‌مووتان مرۆڤین و ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ین یان كارێكی وا ئه‌نجام بده‌ین كه له‌نێو كۆمه‌ڵگادا به ئاسانی قبوڵ نه‌كرێت.
سكارلێت هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارم ئه‌م فیلمه ببێته هۆی ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ر و بتوانم به كارێكی نوێی سه‌ركه‌وتوو و جیاوازتر له كاره‌كانی پێشووم بگهرِێمهوه و دڵنیاشم له سه‌ركه‌وتنی ئه‌م فیلمه.