فاتێ: هونه‌ری كوردی له باكووری كوردستان زیاتر پێشكه‌وتووه
دیمانه/ خه‌لیل بله‌یی
* دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ت، پێشوازی كردنی جه‌ماوه‌ر له‌و به‌رهه‌مه چۆن بوو؟
- یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز ناكه‌م وه‌ك مه‌دح و ستایشكردنی خۆم باس له كاره‌كانم بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم به توانا داراییه‌كانی خۆمه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه‌م بڵاوكرده‌وه، سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه، ناتوانم بڵێم ئه‌وه‌نده فرۆشراوه یان نه‌فرۆشراوه، به‌ڵام له‌رووی موزیكه‌وه ده‌توانم بڵێم یه‌كێك بووه له به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتووه‌كانم.
* به‌ر له ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده محه‌مه‌د شانل كلیپێكت تۆمار كرد بیرۆكه‌ی ئه‌و گۆرانییه چۆن دروست بوو؟
- چیرۆكی ئه‌م گۆرانییه دوور و درێژه، محه‌مه‌د شانلی كه گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كرد پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندێكی توركی كرد به ناوی (گیله‌ر ئیشك) و برِیار وابوو به‌یه‌كه‌وه بیڵێن، به‌ڵام نازانم چی له نێوانیان روویدا و نه‌یانتوانی به یه‌كه‌وه بیڵێن، برایه‌كه‌م پێی وتم محه‌مه‌د گۆرانییه‌كی هه‌یه حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بتوانی به یه‌كه‌وه تۆماری بكه‌ن، كاتێك منیش تێكستی گۆرانییه‌كه‌م خوێنده‌وه سه‌یرم كرد زۆر خۆش بوو به ڤیدیۆ كلیپ تۆمارمان كرد و زۆریش سه‌ركه‌وتوو و خۆش ده‌رچوو.
* هونه‌ری توركی، فارسی، عه‌ره‌بی كامیان زیاتر له هونه‌ری كوردی نزیكتره؟
- زیاتر باس له موزیكی توركی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی كه له توركیا ئێستا هه‌یه و موزیك سه‌نعه‌تی ناسراوه له‌و وڵاته زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێ موزیكی گه‌لانی دیكه‌یه وه‌ك كوردی، یۆنانی له‌م باره‌شه‌وه توركه‌كان زۆر سوودیان له‌م شێواز و ره‌فتاره‌ی خۆیان بینیوه، هه‌روه‌ها موزیكی عه‌ره‌بی و فارسیش كاریگه‌ری و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و ده‌توانین تا رادده‌یه‌ك سوودیان لێ وه‌ربگرین و ئێستا هه‌ندێك له هونه‌رمه‌نده لاوه‌كانمان زیاد له پێویست به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام وه‌ك نزیكی پێموانییه جۆره نزیكییه‌كی هه‌یه له‌نێوان موزیكی ئاسیایی به گشتی، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش هونه‌ری ئێمه تایبه‌تمه‌ندێتی و جیاوازی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مووان.
* ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازییه له‌چیدایه؟
- ئێمه شاكرۆمان هه‌یه، ئایا له‌نێو عه‌ره‌ب شاكرۆیه‌ك هه‌یه، به هه‌مان شێوه محه‌مه‌د عارف و شڤان په‌روه‌ر كه ئه‌مانه ده‌توانم بڵێم بناغه‌ی هونه‌ری ره‌سه‌نی ئێمه‌ن و شانازییان پێوه ده‌كه‌ین، ئایا له‌نێو گه‌لانی تر ئه‌مانه هه‌ن یاخود كه‌سانی تر هه‌ن له ئاستی ئه‌مانه‌دا بن، باوه‌رِ ناكه‌م هه‌بن.
* به‌ر له ماوه‌یه‌ك حكومه‌تی توركیا كه‌ناڵێكی به زمانی كوردی كرده‌وه، ئایا دوور له مه‌به‌سته سیاسییه‌كانی توركیا له‌لایه‌نی هونه‌رییه‌وه زیانی به هونه‌ری كوردی گه‌یاندووه یان سوود؟
- ئێستا ده‌بینین زۆر كه‌س باس له كه‌ناڵی TRT6 ده‌كه‌ن و به‌دوای ده‌كه‌ون، به برِوای من پێویست بوو ئه‌م كه‌ناڵه زووتر هه‌بوا، واته كردنه‌وه‌ی زۆر دواكه‌وت، خۆتان ده‌زانن تا چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێكی كوردی یان به زمانی كوردی چۆن بوو، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان به‌شێوه‌یه‌كی سلبی له‌سه‌ر هونه‌ر به‌گشتی ره‌نگی دابۆوه، ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌كرێ مه‌به‌ستم كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێك كه به‌رنامه‌كانی به زمانی كوردی په‌خش بكات جۆرێكه له سیاسه‌ت نه‌ك له‌به‌ر خاتری چاوی ئێمه‌ی كورد یان خۆشه‌ویستییان بۆ زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی، چونكه به درێژایی چه‌ندین ساڵه میلله‌تی كورد و مێژوو و هونه‌ر و كولتووره‌كه‌ی تاڵان ده‌كرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا زانییان پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ كورده‌كان بدۆزنه‌وه ناچار بوون كه ئه‌م كه‌ناڵه‌ش به‌شێكه له‌و چاره‌سه‌رییه یاخود یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویست بوو بیهاوێن، به‌لاَم سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش ئه‌مه به‌كارێكی خراپی نابینم، هه‌رچه‌نده دواكه‌وتیش، به‌ڵام ئاساییه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كورد له‌و كه‌ناڵه ده‌ربكه‌وین، چونكه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت به زمانی كوردییه كه تا ماوه‌یه‌كی نزیك به‌ر له ئێستا قه‌ده‌غه بوو، هه‌رچه‌نده تێبینیشم له‌سه‌ر ئه‌و زمانه هه‌یه كه تێیدا به‌كاردێت و پێموایه تا راده‌یه‌ك زمانی كوردی تێكده‌دات.
* له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هونه‌ری كوردی له‌كام پارچه زیاتر پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه؟
- ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هونه‌ر به‌گشتی تا ئێستا له‌ژێر كاریگه‌ری كلتووردا ماوه‌ته‌وه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خه‌ڵكی باكووری كوردستان‌م، به‌ڵام وه‌ك بێلایه‌نێك ده‌ڵێم له باكووری كوردستان بناغه‌یه‌كی پته‌وی هونه‌ری كوردی سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌رده‌وامه و بووه‌ته هۆكارێك بۆ پێشخستنی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی.
* ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه كوردیانه‌ی كه هه‌ن مه‌به‌ستمان ئاسمانیه‌كانه، توانیویانه وه‌ك پێویست خزمه‌تی هونه‌ری كوردی بكه‌ن؟
- به‌داخه‌وه زۆربه‌ی كه‌ناڵه كوردییه‌كان سه‌ر به لایه‌ن و رێكخراوه سیاسییه كوردییه‌كان بوون، بۆیه كار و به‌رنامه‌ی سیاسی ئه‌و كه‌ناڵانه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بواری هونه‌ری هه‌بوو و هه‌ر كه‌ناڵێك ته‌نیا ده‌ربرِی بیروبۆچوون و ئایدۆلۆژیای ئه‌و لایه‌نه بووه، ئه‌گه‌رچی كار و به‌رنامه‌ی هونه‌ریشیان هه‌بوو، ئێستا ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی دیكه په‌یدا بوون كه تایبه‌تن به هونه‌ر و مۆسیقای كوردی له‌وانه كۆره‌ك، ڤین، كه‌ناڵ 4، كورد یه‌ك، كه ئه‌مانه هه‌ر یه‌كیان به‌شێوه‌یه‌ك و به‌جۆرێك و به‌گوێره‌ی تواناكانی خۆیان خزمه‌تیان كردووه.
* بۆچی تا ئیًَستا هیچ كلیپكت بڵاو نه‌كردۆته‌وه بۆ به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ت؟
- ئه‌و پرسیاره زۆر له جێیه، به‌شێكی زۆری توانا داراییه‌كانی خۆم له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌م سه‌رف كردووه و كلیپی باش و سه‌ركه‌وتووش پێویستی به توانایه‌كی ماددی زۆر هه‌یه، بۆیه ده‌توانم بڵێم نه‌بوون یان كه‌م بوونی توانای دارایی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی تۆمار نه‌كردنی ڤیدیۆ كلیپ.
* كازۆ بۆ تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
- هونه‌رمه‌ند كازۆ به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه مامی منه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ده‌ڵێم یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه خزمه‌تێكی دیار و به‌رچاوی به هونه‌ر كوردی گه‌یاندووه و ئه‌و هونه‌ره‌ی كه كازۆ و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێ لایه‌نه ره‌سه‌نه‌كه‌ی هونه‌ری كوردی بناسن و لێی شاره‌زا بن، سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری كازۆ به‌سه‌ر منه‌وه وه‌ك فاتێ بێگومان زۆر كاریگه‌رم به هونه‌ری كازۆ و هه‌ر ئه‌ویش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بتوانم به‌رده‌وام بم له‌سه‌ر كاری هونه‌ری و درێژه‌ی پێ بده‌م و بگه‌م به‌و ئاسته‌ی كه ئێستا تێیدام.
* ئێستا چی نوێت هه‌یه؟
- دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌م ماوه‌یه‌ك حه‌سامه‌وه، ئێستا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شه‌ریف قه‌یران خه‌ریكی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری نوێین، هیوادارین به دڵی جه‌ماوه‌ر بێت و بتوانین به هه‌ردووكمان خزمه‌تێك پێشكه‌ش به هونه‌ری كوردی بكه‌ین.