میریام به سه‌رۆكی چیچان رازی نه‌بوو
سه‌باره‌ت به داوای شو كردنی به سه‌رۆكی چیچانیش میریام رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا سه‌ردانی روسیام كردبوو و ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگم ساز كرد، هه‌ر ئه‌و كاته‌ی له رووسیا بووم سه‌رۆكی چیچان قه‌دیرۆف داوه‌تی كردم بۆ ساز كردنی ئاهه‌نگێك به‌بونه‌ی رۆژی نیشتیمانی رووسیا و ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی، قهدیروف كه خێزانداره و خاوه‌ن منداڵیشه له‌و ئاهه‌نگه‌دا داوای لێكردم شووی پێ بكه‌م، به‌ڵام من ئه‌م داوایه‌م ره‌تكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له ئایینی ئیسلامدا ئاساییه كه پیاو زیاتر له ژنێكی هه‌بێت.