له‌وانه‌یه تامر حوسنیش بچێته په‌رله‌مان
تامر حوسنی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی هه‌ره‌م پشتگیرییه‌كی بێ سنووری لێده‌كه‌ن، چونكه زۆر كاری خێرخوازی له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجامداوه و به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌رده‌وام هه‌ژار و نه‌داره‌كانی ناوچه‌كه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و پرۆژه و كاری خێرخوازی زۆر له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌دات كه زۆر له‌و كارانه زیاتر و باشتره كه ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، تا ئێستا تامر هیچ كاردانه‌وه و لێدوانێكی ره‌سمی و ئاشكرای ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌م دواییه له دیمانه‌یه‌كدا گوتی: من پێویستم به‌وه نییه رووه‌كی سیاسی یان ره‌سمی بخه‌مه سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركه‌كانم به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه تێیدا ژیاوم و میسر به گشتی، چونكه برِوام به‌وه هه‌یه كه هونه‌رمه‌ند خاوه‌ن په‌یامێكی مرۆڤایه‌تییه كه له به‌های په‌یامی سیاسه‌تمه‌دارێك گرنگتره.