هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌ن بۆ گولاَن : كارى دراما به‌قه‌ده‌ر كلیپَیك یاخود به‌قه‌د كاریكى هونه‌رمه‌ندێكى گۆرانى بیژ ئاورى لینه‌دراوه‌ته‌وه‌

هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌ن بۆ گولاَن : كارى دراما به‌قه‌ده‌ر كلیپَیك یاخود به‌قه‌د كاریكى هونه‌رمه‌ندێكى گۆرانى بیژ ئاورى لینه‌دراوه‌ته‌وه‌
هونه‌رمه‌ند ماهیر ئه‌و ئه‌كتره‌ به‌توانایه‌یه‌ كه‌وا توانى زوو پێگه‌ى له‌ ناو هونه‌رى كوردیدا دابنێت و خوانى چه‌ندین شاكارى جوانه‌ له‌ بوارى هونه‌رى نواندندا ماهیر توانیوویه‌تى خزمه‌تێكى دیار به‌ هونه‌رى كومدیا بكات و له‌ پالیشدا ناو به‌ناو توانیوویه‌تى كارى تراژیدیا پیشكه‌شى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى بكات ئه‌و ئه‌ندامێكى چالاكى تیپى هونه‌رى ره‌نگاڵه‌یه‌ و كه‌ئه‌رك كاره‌كانى ئه‌و تیپه‌ له‌ به‌رچاوه‌ له‌ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ ره‌وتى شانۆیى كوردى دواین كاریشى به‌شدارى كردنه‌ له‌ دراماى نامه‌كانى ئه‌شره‌ف كه‌ رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌یه‌و جگه‌ له‌ به‌شدارى كردنى شانۆگه‌رى دارستان و یاساكه‌ى بۆیه‌ش ئێمه‌ له‌ سلێمانى چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ كردو ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ بۆ وه‌لاَمى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گولاَن هاته‌ ئاخاوتن.
دیمانه‌ :سۆران مارف كه‌ریم
[email protected]
*سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بزانین چۆن باس له‌و قه‌یرانه‌ ده‌كه‌یت كه‌وا هونه‌رمه‌ندانى تر ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن ؟
زۆر جار ئه‌و باسه‌و ئه‌و پرسه‌ كراوه‌ به‌لاَم من قه‌یرانى شانۆى كوردى نابینم تیپه‌ هونه‌رییه‌كان و گروپه‌كان و هونه‌رمه‌نده‌كان خۆیان ئه‌م قه‌یرانه‌یان دروست كردووه‌ چونكه‌ كاتیك تۆ ده‌ته‌وێت كارێكى شانۆیى پێشكه‌ش بكه‌یت ده‌بێت بزانیت چ ده‌قێكێك هه‌ڵده‌بژێكى ده‌بێت بزانیت چ په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نیت ئه‌مرِۆ خه‌ڵكى زیاتر تامه‌زرۆى كارى كۆمیدیایه‌ چونكه‌ تۆ له‌ كۆمیدیاوه‌ ده‌توانیت په‌نجه‌ بخه‌یته‌ سه‌ر ئازاره‌كان له‌ كومیدیاوه‌ ده‌توانیت هه‌ستیارترین بابه‌ت كه‌ گوزارشت له‌ گیر و گرفتى كۆمه‌لاَیه‌تى رامیارى و ئابوورى و بكات له‌ رووى كۆمیدیاوه‌ تۆ ده‌توانیت به‌ شێوه‌یه‌كى زانستیانه‌و ئه‌كادیمیانه‌ ئامانجه‌كانت بپێكیت بۆیه‌ ده‌بێت یه‌كه‌مجار هونه‌مه‌ندان هه‌ڵبده‌ن ئاره‌زوو و سه‌لیقه‌ى بینه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵبسه‌نگێنى تا بزانى بینه‌ر چى له‌ تۆ داوا ده‌كات ده‌بیت تۆ هه‌وڵى كارێك بده‌یت كه‌وا بینه‌ره‌كه‌ت پىَى ئه‌زم بكرێت نه‌وه‌ك تۆ به‌رهه‌مێكى شانۆیى بێنیت له‌ رووى فیكره‌وه‌ له‌ رووى بابه‌ته‌كانیه‌وه‌ پیشنیارى شتێك بكات كه‌وا به‌شدار بووه‌كانیش نه‌زانن باس له‌چى ده‌كات من قه‌یرانى شانۆیى كوردى ده‌گه‌رِێنمه‌وه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند و تیپه‌ هونه‌رییه‌كان و گروپه‌كان خۆیان نمونه‌م بۆ ئه‌مه‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ ئێمه‌ پێشكه‌شى ده‌كه‌ین وه‌كو گروپى هونه‌رى ره‌نگاڵه‌ پێمان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ بابه‌تى توجارییه‌ و ئه‌مه‌ شانۆى توجارییه‌و هیچ فیكرێكى تیا نیه‌ له‌ كاتێكدا ئێمه‌ ده‌قه‌كانمان نه‌نووسیووه‌ و ده‌قى وه‌رگێراوه‌ و نوسه‌رى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بى (میسرى و سوورى )یه‌ و ئێمه‌ كوردانومانه‌و به‌به‌رگێكى كوردانه‌وه‌ پێشكه‌شى ده‌كه‌ین له‌ كاتێكدا كاره‌كانى ئێمه‌ كارى جدین و بینه‌رێكى زۆرى كاره‌كانمان هه‌یه‌ كاره‌كانى ئێمه‌ ده‌خه‌نه‌ حاڵه‌تى بازرگانییه‌وه‌ من پیم وایه‌ قه‌یرانه‌كه‌ خۆیان دروستیان كردووه‌ ده‌نا تیپى شانۆى ره‌نگاله‌ یان تیپى شانۆى كوردى كه‌ به‌رهه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆچى قه‌یران نیه‌ له‌ ئاستى به‌رهه‌مه‌كانیاندا و بۆچى بینه‌ر به‌و حه‌ماسه‌ گه‌وره‌وه‌ ده‌چێت بۆ بینیینى كاره‌كان وشانۆگه‌رییه‌كان له‌ كاتێكدا به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌وان هه‌فته‌یه‌كیش ناروات و بینه‌رى نیه‌ ده‌بیت تۆ یه‌ك هه‌نكاو كار بۆ بینه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت ئه‌گه‌ر تۆ شتێك بده‌یت به‌ بینه‌ره‌كه‌ت و پىَ ئه‌زم نه‌كرێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قه‌یران دروست ده‌بیت تیپى هونه‌رى ره‌نگاڵه‌ كار له‌سه‌ر كۆمه‌لێك ده‌قى وه‌رگێراو ده‌كات
تا چه‌ند هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌و ده‌قه‌ وه‌رگێراوانه‌ خزمه‌تى شانۆى كوردى ده‌كات ؟
ئه‌و ده‌قه‌ عه‌ره‌بیانه‌ كه‌ وه‌رده‌گێرێن به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گێرێن كه‌وا به‌رگێكى كوردانه‌ى ده‌كرێت به‌به‌ردا چونكه‌ كاره‌كانى ئێمه‌ زیاتر ته‌نز ئامیزن كار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قانه‌ ده‌كه‌ین كه‌وا زیاتر گوزارشت له‌ واقعى كومه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ ده‌كه‌ن بۆ نمونه‌ گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌ر كوىَیه‌ك بێت هه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌ كیشه‌ى كومه‌لایه‌تیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ ئیمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى جوان كار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قانه‌ ده‌كه‌ین باسى ناخ و رووحى كومه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كه‌ین بۆیه‌ من باوه‌رِم به‌وه‌ هه‌یه‌ خزمه‌تێكى گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ ره‌وتى شانۆى كوردى تیپى شانۆى ره‌نگاڵه‌ و تیپى شانۆى پیشرِه‌و كارێكى بىَ بناغه‌یان نه‌كردووه‌ كارێكیان نه‌كردووه‌ كه‌ خزمه‌تى كومه‌ڵگه‌ نه‌كات یان خزمه‌ت به‌ رِه‌وتى شانۆى كوردى نه‌كات .
پ)ئیوه‌ كاره‌كانتان له‌ تیپى شانۆى ره‌نگاڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ته‌نز ءامێزه‌ هیچ كاتێك تووشى ره‌خنه‌ى به‌رپرسانى بالاَ نه‌بوونه‌ته‌وه‌ ؟
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆربه‌ى زۆرى كاربه‌ده‌ستانى حزبى حكومى هاتوونه‌ته‌ نا كاره‌كانه‌وه‌ و كاره‌كانیان بینیوه‌ هاتوون بلیتیشیان برِیووه‌ و سه‌یرى شانۆگه‌ریه‌كانیان كردووین وه‌ ره‌خنه‌شمان له‌ حكومه‌ت و حزبیش گرتووه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندیك كارى نه‌شیاو كه‌ كراوه‌ له‌لایه‌ن حزبه‌وه‌ ئیمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر كردووه‌ ئیمه‌ زۆر به‌ زه‌قى كارمان له‌سه‌ر كه‌م و كورِییه‌كان كردووه‌ سوپاس بۆ خوا ئه‌وان ده‌ستخۆشیان لێكردووین و كاره‌كانیان به‌دڵ بووه‌ .
پ)له‌ وولاتى ئێمه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌ كردندایه‌و كه‌م و كورییه‌ش لیره‌و له‌وىَ ده‌بینرىَ پێت وایه‌تا چه‌ند بابه‌تى ته‌نز ئامیز زه‌رووریه‌تى خۆى هه‌یه‌ بۆرووماڵكردنى كیشه‌و كه‌م و كوورِییه‌كان.؟
مه‌رج نیه‌ كه‌م و كورِیى و ئه‌و گرفت و كیشانه‌ى هه‌یه‌ له‌ كوردستان له‌ رِیگه‌ى ده‌ستگه‌ى حكومیه‌وه‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنیان بده‌یت ده‌كرێت ئیمه‌ى چینى هونه‌رمه‌ند هاوكارى حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ند دار بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ئیمه‌ وه‌كو ستافێكى هونه‌رى هه‌وڵمان داوه‌ له‌ رِێگاى به‌رنامه‌ و پرۆژه‌ى هونه‌ریمان به‌بابه‌تى ته‌نز ئامێز كه‌م و كورِییه‌كانمان خستۆته‌ رِوو به‌لاَم تاچه‌ند حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ند دار كارى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كه‌م و كورِییه‌كان كردووه‌ ئومێده‌وارین كه‌وا ئیمه‌ى هونه‌رمه‌ند له‌ رِێگاى هونه‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ شتێك پێشنیار ده‌كه‌ین چاره‌سه‌رى هه‌بێت نه‌وه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ من دڵنیام هه‌وڵه‌كانمان كاریگه‌رى خۆى ده‌بێت به‌لاَم من پێم وایه‌ كاره‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كان زیاتر به‌دواداچوونى بۆ ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاره‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كان زیاتر له‌به‌رچاوه‌ و ده‌سته‌لات داران ده‌بیبینن
*كومه‌ڵیك تیپى شانۆ لێره‌و له‌وىَ هه‌ن ئایا حكومه‌ت پلانى هه‌بووه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ و پیشگیرى كردنى ئه‌و گرووپانه‌و چاودێرى كردنیان بۆ نمونه‌ ره‌نگه‌ تیپ هه‌بیت له‌ سالێكدا ره‌نگه‌ چالاكییه‌كى نه‌بیت له‌كاتێكدا ره‌نگه‌ تیپ هه‌بیت خزمه‌تى به‌رچاوى به‌ هونه‌رى شانۆیى كوردى كردووه‌ ئایا حكومه‌ت هاسه‌نگى ئه‌م باره‌ بووه‌ به‌مه‌به‌ستى زیاتر به‌ره‌و پێش بردنى شانۆیى كوردى ؟
من پێم وایه‌ تیپ و گروپى هونه‌رى و هونه‌رمه‌ند هیچ پێویستى به‌ حكومه‌ت نییه‌ ده‌ستگیرۆى بكات ده‌بیت هونه‌رمه‌ند خۆى بتوانێت ته‌موویلى خۆى بكات له‌ وولاَتان هونه‌رمه‌ند باج و رسوومات ده‌داته‌ حكومه‌ت ئیمه‌ وه‌كو تیپى هونه‌رى ره‌نگاله‌ چه‌ندین جار حكومه‌ت هه‌وڵى داوه‌ داواى رسووماتمان لێبكات بیۆیه‌ من پێم وایه‌ ده‌بیت هونه‌رمه‌ند بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ خۆى ته‌مویلى هونه‌ره‌كه‌ى خۆى بكات نه‌وه‌ك چاوى له‌ده‌ستى حكومه‌ت بیت كه‌تۆ توانیت له‌ رِیگه‌ى هونه‌ره‌كه‌ته‌وه‌ سوودمه‌ند بوویت ئه‌وا بیگوومان هونه‌ره‌كه‌ت به‌ره‌و پیش ده‌چێت من پیم وایه‌ كه‌ى هونه‌رمه‌ند توانى زه‌وق و سه‌لیقه‌ى له‌كارێكى هونه‌رى شانۆدا یان كارێكى درامیدا ده‌ركه‌وت ئه‌وا كاته‌ ده‌توانىَ سه‌نگ قورسایى خۆى به‌ده‌ربخات پیویسته‌ هاوكارى پشگیرى تیپه‌كان له‌ سه‌ر بناغه‌ى تواناو شاره‌زایى بیت نه‌وه‌ك حكومه‌ت بودجه‌ى (15,000000) پازده‌ ملیون دینار بداته‌ تیپیك بۆ كارى شانۆیى و ته‌نها یه‌ك رۆژ پێشكه‌ش بكرێت ئه‌وا هاوكارى و پشتیوانى پێناڵێن ئه‌مه‌ به‌هه‌ده‌ر بردنى مافى خه‌ڵك پاره‌ى حكومه‌ته‌ ده‌بیت گرووپه‌ شانۆییه‌كان هه‌ولبده‌ن داهاتیان هه‌بیت و سوود له‌ فرۆشتنى ئه‌و بلیتانه‌ ببینن بۆ ته‌موویل كردنى كاره‌كانیان نه‌وه‌ك هونه‌رمه‌ند خۆى بچێت داواى خیرو پاره‌ بكات بۆ دارماكه‌ى كه‌ هیچ كه‌نالێك عه‌رزى ناكات و له‌ ره‌فه‌دا دراماكه‌ى دابنرێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ى هه‌ر لینادریت
پ)به‌نیاز نیت بۆ به‌شى سیهه‌مى گه‌رده‌لوول به‌شدارى بكه‌یت ؟
من له‌ به‌شى یه‌كه‌مى گه‌رده‌لوول رِۆڵى عه‌باسه‌ فه‌نیم بینى و ئه‌وه‌ بوو كوژراو ئیتر رۆله‌كه‌ى ته‌واو بوو بۆیه‌ ئیتر رۆلى من له‌ درمایه‌دا ته‌واو بوو
پ)ئیوه‌ وه‌كو به‌شداربوویه‌كى دراماكه‌ تیروانینتان له‌سه‌ر گه‌رده‌لوول چى بوو ؟
وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وكارانه‌ى گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌رده‌مانى زوو كارێكى باشه‌ به‌لاَم له‌وانه‌یه‌ په‌له‌كرابیت له‌ گیرانه‌وه‌ى میژوویه‌كه‌یدا له‌ به‌سه‌رهاته‌كانى له‌وانه‌یه‌ هه‌ندىَ كه‌مو كورتى تیاهه‌بیت له‌وه‌ى په‌له‌ كرابێت له‌ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان له‌سه‌ر خه‌تى درامى كاره‌كه‌ كه‌ گه‌رده‌لووله‌ .خۆى كاركردن له‌م جۆره‌ كارانه‌دا زۆر زه‌حمه‌ته‌و حه‌تمه‌ن بىَ كه‌موو كورى نابیت من گه‌رده‌لوول به‌كارێكى باش ده‌زانم چونكه‌ گیرانه‌وه‌ى ئه‌و رۆژانه‌یه‌ بۆ نه‌وه‌كانى ئه‌مرِۆ وه‌ پیوویسته‌ نه‌وه‌ك هه‌ر ئه‌و كاره‌ هه‌بیت ده‌بیت له‌و جۆره‌ كارانه‌ به‌رهه‌م بهێنرێت وه‌ من به‌ كاریكى سه‌ركه‌ووتووى ده‌زانم ئه‌گه‌ر كه‌مو كوریشى هه‌بیت
پ)ئایا به‌گشتى دراماى كوردى توانیوویه‌تى چاوى بینه‌رى كورد تێر بكات ؟
ئه‌توانم بلیم كار هه‌یه‌ لایه‌نى ئیجابى هه‌یه‌ و لایه‌نى سلبى هه‌یه‌ له‌رووى فكره‌وه‌ باشه‌ به‌لاَم له‌ رووى هونه‌ریه‌وه‌ گرفتى هه‌یه‌ و كه‌مو كورِى هه‌یه‌ یاخود له‌رووى هونه‌رییه‌وه‌ باشه‌ به‌لاَم له‌ رِووى فكره‌وه‌ كه‌مو كورِى هه‌یه‌ تیرو ته‌سه‌ل نیه‌ یاخود ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ى كه‌وا ده‌ور ده‌بینن وه‌كو پیوویست كاریان بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانى خۆیان نه‌كردووه‌ له‌رووى ده‌رهێنانه‌وه‌ كه‌مو كورییان هه‌یه‌ بۆیه‌ من پیم وایه‌ وه‌كو پیویست نه‌یتوانیوه‌ چاوى بینه‌رى كورد تیر بكات به‌لاَم پیم وایه‌ هه‌ول دراوه‌ به‌ره‌و پیش بچێت و له‌ ئاستێكى باشدا ئاینده‌ى دراماى كوردى ببینینه‌وه‌ .
پ)كومه‌لێك كه‌ناڵى ئاسمانى ته‌له‌فزیۆنیمان هه‌یه‌ تا چه‌ند ئه‌و كه‌نالانه‌ توانیوویانه‌ گرنگى به‌ دراما بده‌ن ؟\
زۆر به‌داخه‌وه‌ ده‌لێم لایه‌نى دراما ئاورى لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ ده‌توانم بڵیم به‌قه‌ده‌ر كلیپَیك یاخود به‌قه‌د كاریكى هونه‌رمه‌ندێكى گۆرانى بیژ ئاورى لینه‌دراوه‌ته‌وه‌ كه‌له‌وانه‌یه‌ كلیپیك ماوه‌ى زیاتر له‌ 15 رۆژ نه‌خایه‌نێت له‌كاتێكدا كارى درامایایه‌ك ره‌نگه‌ زیاتر له‌ شه‌ش مانگ بخایه‌نێت من شتێكى سه‌یر به‌دى ده‌كه‌م كاتێك تۆ كارێك ده‌به‌یت بۆ كه‌ناڵیك ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ پشكنینى كاره‌كه‌ت ده‌كات كه‌سێكى شاره‌زاو پسپۆرى بواره‌كه‌ نیه‌ له‌ هه‌مان كاتدا له‌ كارو ئیشه‌كه‌ى تۆ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ یان پیت ده‌لێت كاره‌كه‌ت كوالیتى نزمه‌ ناشزانى چۆن پیت بلێت كه‌سێك هه‌یه‌ ده‌ته‌وێت لێت بخوات و ده‌بیت حه‌قى بده‌یتى وه‌ من پیم وایه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى بۆ كارى دراماى سه‌رف ده‌كات وه‌ك توزیك وایه‌ كه‌ چۆن ده‌چێت به‌ هه‌وادا یاخود توزێك كه‌وا باده‌یبات ئاوهایه‌ من ریزم هه‌یه‌ بۆ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى بۆ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان وه‌ خۆشیان له‌و واقعه‌ تیگه‌یشتوون كه‌وا من پیم وایه‌ هه‌ولى ئه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌ جوله‌یه‌ك بكه‌ویته‌ شانۆى كوردى تیپه‌ هونه‌رییه‌كان به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئیستقلالى ئه‌و حاڵه‌ته‌ كراوه‌ ئیستقلالى ئه‌و بودجه‌یه‌ كراوه‌ ئیستقلالى ئه‌و ده‌سته‌لاتانه‌ كراوه‌ من پیم وایه‌ هوكاره‌كه‌ش هونه‌رمه‌ندانه‌ هونه‌رمه‌ندان كۆك نین و نازانن بۆ مووماره‌سه‌ى كارى هونه‌رییان پى پێشكه‌شى خه‌ڵك بكه‌ن
ئیستا ئیوه‌ چ به‌رنامه‌و پرۆژه‌یه‌كى هونه‌ریتان له‌به‌رده‌سته‌ ؟
خۆشبه‌ختانه‌ ئیمه‌ سالاَنه‌ كارى شانۆیى كارى درامامان هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تى هونه‌رى كوردى ئیستاش كارێكى جوانمان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ كوردستان تیڤى به‌ناوى نامه‌كانى ئه‌شره‌ف كه‌وا ئیستا خه‌ڵك تامه‌زرووى بینینى كاره‌كه‌ن له‌ ئیستاوه‌ چه‌ندین گۆڤارو رۆژنامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان نوسیووه‌وه‌ هه‌نگاوێكى تازه‌گه‌رییه‌ له‌ دراماى كورددیدا كه‌ من رِۆلى سه‌ره‌كیم هه‌یه‌ له‌ دراماكه‌دا كه‌ رۆڵى (ئه‌شره‌فه‌)كه‌باسى كومه‌ڵگایه‌كى ساده‌ده‌كات كومه‌ڵگه‌یه‌ككه‌وا خه‌ڵكانێكى دڵسافى تییایه‌ كه‌چى زۆر جار ده‌بینین له‌و كومه‌ڵگایانه‌ كه‌سێك قووت ده‌بێته‌وه‌ ئیستقلالى ساده‌یى ساكارى خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆى به‌كاریان ده‌هێنێت كه‌ سیناریۆو ده‌رهێنانى كاك لوقمان غه‌ریب و رۆمانى ئیبراهیم زه‌بۆك )ه‌ و به‌نیازین شانۆگه‌رى دارستان و یاساكه‌ى ببه‌ینه‌ هه‌ولێر و له‌وىَ پێشكه‌شى جه‌ماوه‌رى هه‌ولێرى بكه‌ین كه‌وا وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌ نیازن میوانداریمان بكه‌ن و وه‌من سوپاسو پێزانینى خۆم ئاراسته‌ى به‌رِێز وه‌زیرى رۆشنبیرى و به‌رِیوه‌به‌رى گشتى كاك هیوا سوعاد ده‌كه‌م كه‌وا ئاسانكارییان بۆ كردووین تا ئه‌وشانۆگه‌رییه‌ له‌ هه‌ولێر نمایش بكه‌ین
Top