هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ئیوان: مه‌رج نییه گۆرانیبێژ له سینه‌مادا سه‌ر بكه‌وێت
*هه‌ندێ له ماڵپه‌رِه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه تۆ جوانترین هونه‌رمه‌ندی، چی ده‌ڵێی بۆ ئه‌مانه؟
- زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م، به‌لام پێموایه ئه‌مه هه‌ندێك زیاده‌رِۆیی تێدایه و من به پێوه‌ری نازانم و گرنگیش به‌و جۆره شتانه ناده‌م، له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌وانه‌ی حه‌ز له ده‌نگی من ده‌كه‌ن ئه‌و كاره‌یان كردبێت.
*ئه‌زموونی تۆ له رۆتانا چ سوودێكی بۆت هه‌بوو؟
- بێكومان سوودی زۆری هه‌بوو، چونكه ئه‌و كاته‌ی له‌وێ بووم له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریم دابووم و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانم زیاتر ناسرام.
* ئایا پشت به‌ستن به جوانی هۆكاری سه‌ركه‌وتنه؟
- نه‌خێر وه‌ك گوتم من زۆر گرنگی به‌و باسانه ناده‌م.
*ده‌توانی پێناسه‌ی خۆتمان بۆ بكه‌یت؟
- من هونه‌رمه‌ندێكم حه‌ز له پابه‌ندبوون ده‌كه‌م واتا پابه‌ندبوون به‌و كاره‌ی كه ده‌یكه‌م.
* ئایا تۆ هاورِای له‌گه‌ڵ ئازادی له بواری هونه‌ریدا.
من له‌گه‌ڵ ئازادییه‌كی سنووردارم.
* ئایا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت ته‌نیا لاوه‌كانن؟
-ره‌نگه زۆربه‌یان گه‌نج بن، به‌لام له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان گوێ له گۆرانییه‌كانی من و هه‌موو ده‌گرن، به‌رِای گۆرانی ئه‌گه‌ر به‌تایبه‌تیش بۆ گه‌نجان بگوترێت ئه‌وا كه‌سانی دیكه‌ش له ته‌مه‌نی جیاجیا گوێی لێده‌گرن.
*هونه‌رمه‌ندچۆن سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
- به‌رِای من هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی سه‌ره‌كیترین مه‌رجی ده‌نگخۆشییه پێویسته خاوه‌ن ده‌نگێكی خۆش بێت، كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندیش زۆر گرنگه كه ده‌بێ رێز له دابونه‌ریت و جه‌ماوه‌ری خۆی بگرێت، هه‌روه‌ها پێموایه ركابه‌رێتی شه‌ریفانه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات هه‌میشه شتێ نوێ و باشتر پێشكه‌ش بكات.
* ئێستا دیارده‌ی دووباره كردنه‌وه‌ی گۆرانییه كۆنه‌كان بڵاوبۆته‌وه چی ده‌ڵێی بۆ ئه‌م دیارده‌یه؟
- پێموایه دیارده‌یه‌كی خراپ نییه، به‌ڵام پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر گۆرانییه‌كه‌وه نه‌بێت، چونكه هیچ كه‌سێك ناتوانێت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌م جار گوتویه‌تی بیڵێته‌وه.
* تاچه‌ند گه‌شبینی له ژیان ؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت بێ سنوور گه‌شبینم و زۆر رقم له خه‌مۆكی و دوو دڵییه، زۆر هاورِێكانم پێم ده‌ڵێن ئه‌م گه‌شبینییه‌ت وامان لێده‌كات كه هه‌میشه دڵخۆش بین بۆیه كه له‌گه‌ڵمان نه‌بی شوێنی تۆ دیاره، مرۆڤ پێویسته هه‌میشه به گه‌شبینییه‌وه له ژیان برِوانێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دڵیشی خۆش نه‌بێت.
* زۆر جار گوێمان له ناكۆكییه‌كانی نێوان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێت ئایا هۆكاری ئه‌م ناكۆكیانه چین؟
-دوورم له‌و شتانه و حه‌ز ناكه‌م بچمه نێو ناوه‌رِۆكیانه‌وه و باسیان بكه‌م، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به خودی هونه‌رمه‌ندان خۆیانه‌وه هه‌یه و باشی و خراپی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر نیازی هونه‌رمه‌نده‌كان خۆیانه‌وه ده‌وه‌ستێت، حه‌ز ده‌كه‌م په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه زۆر باش بێت كه له بواره‌كه‌ی مندا كار ده‌كه‌ن، چونكه ئێمه زیاتر له یه‌ك ده‌گه‌ین.
* تۆ زیاتر له گۆرانی گوتن نزیكی یان له ئه‌كته‌ری؟
- نه‌خێر به‌ر له‌وه‌ی به‌شداری له نواندندا بكه‌م، چونكه له رێگای گۆرانییه‌وه رووم له كاری سینه‌ماییدا كرد، به‌ڵام له بواری گۆرانیشدا من به‌ر له‌وه‌ی گۆرانی بڵێم ئاوازم داناوه ئینجا شیعرم نووسیوه ئینجا ده‌ستم به گۆرانی گوتن كردووه.
*له‌كاری هونه‌ریدا راوێژ به كه‌س ده‌كه‌یت؟
-برِوام به‌وه هه‌یه كه كارێك دوو كه‌س ئه‌نجامی بده‌ن سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت له‌و كاره‌ی كه یه‌ك كه‌س به ته‌نیا بیكات، منیش راوێژ بە هەندێك كەس دەكەم كە هاوڕێی منن و شارەزان.
* شتێك كە هەوڵ دەدەی لە ژیانی هونەریتدا بەردەوام بێت؟
- خۆشەویستی خەڵك یەكێكە لەو كارانەی كە هەمیشە هەڵ دەدەم بەدەستی بهێنم، چونكە مرۆڤ بە زۆر شێواز ناوبانگ دەدرەكات و خەڵك دەویناسێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە خەڵك لێت رازی بێت بەتایبەتی بۆ كەسێكی هونەرمەند خۆشەویستی خەڵك گەورەترین سەرمایەیە.
* ناوبانگ بێزارت ناكات؟
- بێگومان هەر كەسێك كە لە ناوخەڵكدا ناوبانگی دەركرد و ناسرا ڵێویستە ئاگاداری ورد و درشت هەڵسوكەوت و رەفتارەكانی رۆژانەی بێت، بۆیە ناوبانگ زۆر جار مرۆڤ دەبەستێتەوە.
* چۆن بوو بەشداریت لە فیلمی (حفلە زفاف)دا كرد؟
- هونەرمەند محەمەد ریاز كە بەرهەمهێنەری فیلمەكەیە منی هەڵبژارد بەشداری كردن لەو فیلمەدا، سەرەتا دوو دڵ بووم لە تاقیكردنەوەی نواندن بەتایبەتی لەم فیلمەدا، بەڵام دوای ئەوەی سیناریۆكەم خوێندەوە رازی بووم، چونكە ڵێموایە ئەم فیلمە جیاوازە لەو كارانەی ئێستا ڵێشكەش دەكرێن و رەنگدانەوەیەكی تەواوی واقعی ئێستای هەموومانە.
* ترسی ئەوەت نەبوو لە یەكەم تاقیكردنەوەی نواندندا سەركەوتن بەدەست نەهێنی؟
- هەر كارێك كە مرۆڤ یەكەم جار ئەنجامی بدات ڵێویستە بیر لە هەموو لایەنەكانی بكاتەوە، لەوانەش دەبێ ئەگەری سەرنەكەوتنیشی لە ڵێش چاو بێت ئەمەش لە بەرژەوەندی هونەرمەند خۆیدایە، چونكە روو لە بوارێك دەكات جیاوازە لە بواری ڵێشووی ئەگەر تا رادەیەك ئاگادار نەبێت رەنگە ئەنجامەكانی بەشێوەیەكی سلبی بەسەریدا بشكێنەوە.
*تا چەند ڵێتوایە سەركەوتووبووی لە نواندندا؟
- ئەم بڕیارە جەماوەر دەیدات، بەڵام ئەگەر سەركەوتوو نەبام لە یەكەم تاقیكردنەوەدا ئەوا بەشداری لە كاری دیكەدا نەدەكرد.
* ئەی بۆچی هەندێك لە گۆرانیبێژان سەرناكەون لە تاقیكردنەوەی نواندندا؟
- رەنگە شانسیان نەبووبێت یاخود خوێندنەوەیان بۆ بواری نواندن وەك ڵێویست نەبووبێت، بەڵام مەرج نییە گۆرانیبێژ له سینه‌ما و نواندندا بە هەمان شێوە سەركەوتوو بێت.
* ترس بوونی هەیە لە ژیانی تۆدا؟
- زۆر جار ترس ڵێویستە بۆ هونەرمەند و هاندەرێكە بۆ سەركەوتن، بەڵام بە مەرجێك نەبێتە شتێكی هەمیشەیی و بەردەوام، هەروەها نابێ هونەرمەند لە هەڵە كردن بترسێت، بەڵكو ڵێویستە هەڵەكان نەهێڵێت دووبارەیان نەكاتەوە.
* هەست دەكەی كەسێك هەبێت ركابەرێتیت بكات؟
- ركابەرێتی هەیە لەنێو هونەرمەنداندا، بەڕای من ركابەرێتی شەریفانە هۆكارێكە بۆ سەركەوتنی هونەرمەند.
* گوێ لە رەخنە دەگری؟
- هونەرمەند ئەگەر گرنگی بە رەخنە نەدات و ڵێداچوونەوەیەكی خۆی نەكات نابێتە هونەرمەندێكی سەركەوتوو.
* ڵێتوایە هونەرمەند لە رێگای بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی دەدۆزرێتەوە؟
- ئێستا زۆر بەرنامە هەن كە كاریان ئەوەیە لە رێگای ڵێشبڕكێوە هونەرمەندان دەدزنەوە یان بواریان بۆ دەرەخسێنن، ئەمە كارێكی ئیجابییە، چونكە تا ئێستا چەندین هونەرمەندی سەركەوتوو هەن لە رێگای ئەو بەرنامانەوە ناسراون و ناوبانگیشان دەركردووە لە هەمان كاتدا هونەرمەندی زۆر لێهاتوو و بەتوانان وەك شەزا حەسون، شەریف ئەحمەد، دیانا كەرەزۆن و چەندانی دیكەش، بۆیە ڵێموایە كارێكی باشە.
* ئایا ژیانی تایبەتی هونەرمەند كاریگەری بەسەر كاری هونەرییەوە هەیە؟
- هونەرمەندیش وەكو هەموو كەسێك مرۆڤێكی ئاساییە و تەنانەت یەك جار باس لە راگەیاندنەكان باسی بكرێت ئەوا كاریگەری و رەنگدانەوەی خۆی دەبێت. *دژایەتیت دەكرێ؟
- باوەڕ ناكەم، چونكە من ڵەیوەندیم لەگەڵ هەموو هونەرمەندان زۆر ئاساییە و هەر كەسێك بەو كارەی ڵێشكەشی دەكات هەڵدەسەنگێنرێت و كەسیش بەشی كەسی تر ناخوات.
*چەند ئامێری مۆسیقی دەژەنی؟
- من ڵسڵۆریم لە بەڕێوەبردنی هۆتێل هەیە و ماوەیەكیش خەریكی ئامادە كردنی ماجستێر بووم لە بەڕێوەبردنی هۆتێل، لە هەمان كاتدا بەدشاریم لە چەند خولێكی فێربوونی ژه‌نینی عوددا كرد، بەڵام وەك ڵێویست تێیدا سەركەوتوو نەبووم بۆیە رووم لە گیتار كرد، ڵێموایە فێربوونی ژەنینی ئامێرێكی مۆسیقا بۆ گۆرانیبێژ گرنگ و ڵێویستە.
* بەر لە ماوەیەك باسی ئەوەت كردبوو كە یەكێك لە هاوڕێكانی باوك كوردە و لە رێگای ئەوەوە هەندێك شارەزاییت لەسەر هونەری كوردی هەیە وگوێت لێی بووە، ئێستاش هەر گوێی لێدەگری؟
-بێگومان ئاواز و میلۆدی كوردی سەرنجم رادەكێشن راستە هاوڕێیكی باوكم كوردی لوبنانە زوو زوو دەهاتە ماڵمان لەگەڵ باوكم و لە رێگای ئەوەوە هەندێك شارەزاییم ڵەیدا كرد دەربارەی هونەری كوردی.
-چی سەرنجی راكێشای لەو گۆرانییە كوردیانە؟
- ئاوازەكانی هەستم دەكرد زۆر لە من نزیكە بەشێوەیك بوو دەتگوت من دەمێكی زۆری ئاشنایان بووم، واتە بەلای منە نامۆ نەبوون و نزیك بوونێك بەدی دەكرێت لەنێوان هونەری ئێمە و هونەری كوردی.
* ئەمانە چۆن ڵێناسە دەكەی؟
- خۆشەویستی: هەمیشە بە خۆشەویستییەوەە دەژیم، خۆشەویستی بەلای منەوە هۆكاری بەردەوام بوونی ژیانە.
دایك: قوتابخانەیەكە هەرچەند وەسفی بكەم هەر كەمە.
گۆرانی گوتن: شتێكە ناتوانم لێی جیا ببمەوە.
ناوبانگ دەركردن: خۆشی و ناخۆشی هەیە، بەڵام ناخۆشییەكەشی هەر خۆشە.
جەماوەر: گەورەترین سەرمایەیە بۆ هونەرمەند.
دۆیتۆ: ئێستا خەریكە دەبێتە ڵێویستییەك بۆ هونەرمەند.
*كاری داهاتووت چییە؟
- كۆمەڵێك بەرنامەی هونەری جیاجیام لەبەر دەستە لە بواری گۆرانی گوتن و نواندنیشدا، بەڵام جارێ زووە باسی هیچیان بكەم، تەنیا ئەوەندە دەڵێم لە داهاتوودا شتی نوێ دەبیستن.