لێندسی لۆهان وازی له‌ سه‌ره‌رِۆیی هێناوه‌

لێندسی لۆهان  وازی له‌ سه‌ره‌رِۆیی هێناوه‌
كچه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی لیندسی لۆهان به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی پاریسی كرد بۆ به‌شداری كردن له‌ هه‌فته‌ی مۆده‌ی فه‌ره‌نسی، وه‌ك هه‌موو جارێك لێندسی دووچاری پرسیاری وروژێنه‌ری رۆژنامه‌نووسان بوویه‌وه‌، به‌ڵام جیا له‌ جاره‌كانی دیكه‌ له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆر پرسیارانه‌ لۆهان به‌ شه‌رمه‌وه‌ وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌ و زۆر جاریش خۆی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ده‌دزیه‌وه‌.

پێده‌چێت لیندسی برِیاریدابێت له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ژیانی خۆی بگۆرِێت ئه‌مه‌ش به‌ روونی له‌وه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ چیتر تا ده‌رنگانی شه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نه‌مینێت و زوو بگه‌رِێته‌وه‌ وله‌ یانه‌كانی شه‌وانه‌ كات به‌سه‌ر نه‌بات، چونكه‌ به‌ قسه‌ی خۆی كامیرای وێنه‌گران وازی لێناهێنن، ته‌نانه‌ت ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی درِندانه‌ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و به‌دوای ده‌كه‌ون ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر له‌ ماڵ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ لۆهان داوایه‌كی دژی ریكلامێك بۆ دادگا به‌رز كردۆته‌وه‌ و تێیدا داوای برِی 100 ملیۆن دۆلار ده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی پێیكه‌وتووه‌ و به‌ قسه‌ی لۆهان ناوی ئه‌ویان به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارهێناوه‌ و هه‌ر له‌م ریكلامه‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێكی خێزاندار ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو منداڵ له‌ رێگای چاته‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن و به‌ یه‌كتری ده‌ڵێن كه‌ لیندسی هۆگری شیر خواردن و په‌یوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ خێزاندارن.
Top