برۆك شێلدز وازی لە نەشتەرگەری هێنا

برۆك شێلدز وازی لە نەشتەرگەری هێنا
دوای ئەوەی ئەستێرەی سینەمایی برۆك شێلدز دەرزی بۆتۆكسی تاقیكردەوە بە گۆڤاری Ladies Home Journal ی راگەیاند كە ئێستا لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دیكەی جوانكاری دەترسێت. سەرەڕای ئەوەی كە ئارەزوو دەكات تەكنۆلۆژیای لێزەری بەكاربهێنێت، بەڵام برۆك زۆر جەخت لەەوە دەكاتەوە ئەگەر ئەم كارەش ئەنجام بدات ئەوا لەسەر دەستی پسپۆرێكی تایبەت دەبێت، چونكە پێی وایە هەر نەشتەرگەرییەكی دیكە دەموچاوی تێكدەدات. شێلدزی تەمەن 44 ساڵ ئەوەشی راگەیاند كە دروستكردنی باڵانسێك لە ژیاندا، بە یەكێك لە كارە سەرەكییەكانی ژیانی دادەنرێت، بۆیە زۆر جار بیر لەوە دەكات چۆن ئەو توانایەی دەبێت كە ئەم باڵانسە رابگرێت، چونكە پێی وایە هەر كەسێك بڵێت گەیشتۆتە ئەم باڵانسە لە ژیانیدا راست ناكات.

لە لایەكی دیكەوە برۆك رایگەیاند كە زۆر خۆپەرستە، كاتێك ئارەزووی ئەوە دەكات هەموو شتێكی دەست بكەوێت لە ژیاندا، چونكە حەز دەكات یەكێك بێت لە ئەكتەرە هەرە سەركەوتووەكان و دەیەوێ دایكێكی نموونەیی بێت.
Top