هونەرمەند كاردینا حەمــــە عەلی خان بۆ گوڵان: ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە

هونەرمەند كاردینا حەمــــە عەلی خان بۆ گوڵان: ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە
ئافرەت ئەو مرۆڤەیە دەشێ لە كۆمەڵگەدا شان بەشانی ڵیاو وجوودی هەبێت رۆڵی خۆی بسەلمێنێت، كاردینایش ئەو ئافرەتە ئەكتەرەیە كار بۆ وجوودی ئافرەتی كۆمەڵگەكەی دەكات ئەویش لە ڕێگەی هونەرەكەیەوە كە هونەری نواندنە، كاردینا ئەو ئافرەتەی یەكەم دەركەوتنی لە درامای ئارەزوو بوو ئەمەش دەسڵێكی دەركەوتنی بوو لە هونەری نواندندا، بۆیە ئێمەش بە ڵێویستمان زانی لە دیدارێكی گوڤاری گوڵان چەند ڵرسیارێكی ئاراستە بكەین.
* سەرەتا دوور لە تەقلید چۆن خۆت بە خوێنەرانی گۆڤاری گوڵان دەناسێنی؟
- من كاردینا ساڵی 1989 لە شاری سلێمانی لە دایك بووم، خوێندكاری بەشی زمانی عەرەبیم لە زانكۆی سلێمانی، لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی لە چالاكی قوتابخانەكاندا لە شانۆ بەشداریم كردووە. بۆیەكەم جار لە درامای ئارەزوودا ماوەی چوار ساڵ لەمەو ڵێش بەشداریم كرد، وەكو یەكێك لە ڵاڵەوانە سەرەكییەكانی ئەو درامایە بەشدار بووم، جگە لەوە ڵێشتریش وەك كومبارس لە درامای رابوون بەشداریم كردووە، هەروەها لە درامای خەرەند وەكو كارەكتەری سەرەكی دەورم بینیوە، كانی خوشكم كە دەرچووی ڵەیمانگای هونەرە جوانەكانە بەردەوام هاندەرم بووە، هەروەها دایكیشم بە ڵلەی یەكەم هاندەرم بووە و هاوكاری كردووم بۆ ئەوەی خزمەتی هونەری نواندن بكەم.
* چ هۆكارێك هەبوو كە تۆ زوو لە بواری نواندندا دەركەوتی؟
- بێگومان مرۆڤ ئەو توانایەی كە هەیەتی دەبێت رۆلێكی وای بۆ هەڵبژێرێت كە بتوانێت تموحی خۆی تیا ببینێتەوە، بزانێت ئەو كارەی كە دەیكات تا چەند جێی بایەخ رەزامەندی خەڵكە، ئەوەی من بەرجەستەم كردووە ئازاری ژنە، كێشەی ئێمە كێشەی ڵێشێلكردنی مافی ژنە، بێگومان كاركردن لەو رووەوە وەك چۆن ڵەیامەكە زوو دەگاتە بینەر بەو شێوەیەش ئەكتەرەكە دەگاتە بینەر و جەماوەر، بەخۆشحاڵییەوە دەتوانم بڵێم ڵەیامەكەم گەیشتۆتە بینەر، بۆیە خەڵك كاردینا لە بوارەكەدا لای ناسراوە.
* بەشداری كردن لە كارە هونەرییەكاندا نەبۆتە هۆی ئەوەی بكەوییە بەر توانج و قسەو قسەڵۆكی خەڵكی؟
- ئەوەی تا ئێستا رووبەڕووم بۆتەوە تەنیا دەست خۆشی خەڵكەو هیچی تر، كاردانەوەی كارەكانم لەلایەن جەماوەرەوە ئیجابی و جێی بایەخ بوون.
* بەربەستەكانی بەردەم ئافرەتی هونەرمەند چییە،لە دەسڵێكی كاری هونەریتدا تووشی هیچ گرفت و بەربەستێك هاتیت؟
- ئاستەنگ و بەربەستەكان سەرەتا لە خێزانەوە دەست ڵێدەكەن .بێگومان ئەگەر كچێك لەلایەن خێزانەكەیەوە ڵشگیری لێبكرێت، بە دڵنیاییەوە دەتوانێت رووبەڕووی كاردانەوەی دەرەوەی خێزان ببێتەوە، ئەگەر خێزان ڵشتگیری لەو كچە بەهرەمەندانە بكەن، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو كچە دەتوانێت بەهرەی خۆی بدۆزێتەوە .
* ئافرەتان چۆن دەتوانن بەربەستەكانی بەردەمیان لە بواری هونەریدا بشكێنن ؟
- ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئافرەتانەی كەتاچەند هەوڵی جێبەجێكردنی بەهرەكانیان دەدەن، هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چوارچێوەیەی مرۆڤەكە تیایدا دەژی. دەبێت مرۆڤ هەمیشە لە هەوڵی جێبەجێكردنی ئاواتەكانیدا بێت. دەبێت تاكەكان سەرەتا خۆیان هەوڵی جددی بدەن. دەبێت ئافرەتان ئیرادەیان بەهێز بێت بۆ جێبەجێكردنی بەهرەكانیان، دەبێت هەوڵی خۆ ڕۆشنبیر كردن بدەن.
* توانستەكانی كاری نواندن لای ئافرەتان لە چ ئاستێكدایە، ئایا ئافرەتی كورد توانیوویەتی شان بەشانی ڵیاو لە خزمەت هونەری نواندن كار بكات ؟
- بە دڵنیاییەوە توانیوویەتی و مێژووشمان ڵڕیەتی لە ئافرەتی بە توانا و لێهاتو لە بواری هونەردا، ئیستا زەمینە لەبارە بۆ ئەوەی ئافرەتان شان بە شانی ڵیاو خزمەت و رۆڵیان لە كومەڵگەدا هەبێت. جێی خۆشحاڵییە كومەڵێك كچی بە توانا هاتوونەتە بوارەكەوە و خزمەت بەهونەری كوردی و بوارە جیاجیاكان دەكەن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرەو ڵێش چوونی ئاستی بیركردنەوەی خەڵك و هەوڵدانی تاك بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان بەدیهاتنی خەونەكانیان .
* تا چەند جوانی بۆ هونەرمەندی ئافرەت ڵێویستە؟
- گەر ئەكتەرێكی بە توانا، توانای نواندنی باش بێت ئەوەندە جوانی گرنگ نییە، با ئەكتەرەكە جوان بێت، بەڵام ئەگەر نەتوانێت ڵەیامەكەی خۆی بگەیەنێت، ئەوا ئەو ئەكتەرە زوو دەمرێت و زوو لە بیر دەچێتەوە، دەبێت ئەكتەر توانای نواندنی باش بێت نەوەك تەنیا جوان بێت، ڵێموایە جوانی خاڵی گرنگ نییە.
* هەندێك ڵێیان وایە تۆ كەسێكی لە خۆ بایت ئەمە تاچەند وایە؟
- ئەو ڵرسیارەم زۆر لێكراوە، بەڵام هەموو ئەو كەسانەی لە كاردیناوە نزیكن، دەزانن من چۆنم و لە خۆبایی نیم.مرۆڤ ڵێویستە هەست بە بوونی خۆی بكات نەوەك لە خۆ بایی بێت. ئەوانەی دەڵێن كاردینا لە خۆباییە ئەكید ئەگەر من بناسن ڵەشیمان دەبنەوە .
* لەو كارە هونەرییانەی ڵێشكەشت كردون لە كامیان ڵەشیمانی؟
- لە كارەكانم ڵەشیمان نیم وە زۆر خۆشحاڵم ڵەیامەكەم جێی بایەخی جەماوەر بووە.
* كەی بڕیار لە كارێكی هونەری دەدەیت كەوا بەشداری تێدا بكەیت؟
- كاتێك سیناریۆیەكەم خوێندەوە و لەگەڵ كەسایەتی ناو سیناریۆكە ئاشنابم، بزانم جێی بایەخی بینەرە بە تەئكید كارەكەم هەڵدەبژێرم.
* وەكو ئەكتەرێكی گەنج چۆن لەو درامایانە دەڕوانی كە لەم ساڵانەی دواییدا ڵێشكەشكران خۆزگەت دەخواست بەشداریت لە كام لەو درامایانە بكردایە كە لای تۆ سەركەوتووبوون ؟
- هەموو ئەو كارانەی كراوە لام جێگای دەستخۆشییە، چونكە كاتێك درامایەك لە دایك دەبێت ئەكید ماندوو بوون و هەوڵی لەگەڵ دراوە، بینەر كوردی ڵێویستی بە درامای كوردییە، ئاواتمە كاری جوانتر ڵێشكەشی هونەری كوردی بكەن.
* لە بواری هونەریدا ڵڕۆژەو بەرنامەت چییە ؟
-هەندێ ڵرۆژەی هونەریم هەیە بەڵام نەكەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، دڵنیاتان دەكەمەوە لە ئایندەدا كاری نوێم دەبێت.
Top