سەرەڕای هــــەڕەشەكان (ئەحمەد عز) رۆڵی زەواهیری دەبینێت
ئەم بڕیارەش تا رادەیەكی زۆر زەحمەت بوو، چونكە بەر لە ماوەیەك دەنگۆی ئەوە هەبووە گوایە لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە هەڕەشە لە خۆی و بەرهەمهێنەری فیلمەكە "وائیل عەبدوڵڵا" كراوە. چونكە ئەوان بە نیازن فیلمێك پێشكەش بكەن لە بارەی رێكخراوی ئەلقاعیدە و كەسایەتی ئەیمەن زەواهیری كە هەڵگری رەگەزنامەی میسرییە و بە دووەم كەسی نێو ئەم رێكخراوە لەدوای ئوسامە بن لادن دادەنرێت. ئەحمەد ئەم هەواڵانەی رەتكردەوە و گوتی: هەڕەشە نەبوو، بەڵكو زیاتر ئاگادار كردنەوە و ئامۆژگاری بوو، بۆیە من بەردەوام دەبم لەسەر ئەم كارە، چونكە راستە ئەم فیلمە كرۆكەكەی باس لە تیرۆر دەكات، بەڵام بەشێوەیەكی راستەوخۆ نییە و لە شێوەی كەسە راستەقینەكانیش نییە. ئێمە تەنیا دەمانەوێ بە جیهان بڵێین، كە میسر لەوانەیە ئەحمەد زویلی هەبێت لە هەمان كاتدا ئەیمەن زەواهیریشی هەبێت. ئەمەش بەپێی ئەو بارودۆخەیە كە كاریگەری لەسەر گۆڕینی رێرەوی مرۆڤ و هزرەكانی دەبێت. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی ئەحمەد عەلایە و بڕیار وایە دونیا سەمیر غانمیش بەشداری تێدا بكات.